شبكة لالش الاعلامية

ناڤەرۆکا کۆمبوونا مستەفا کازمی و مەسرور بارزانی

ناڤەرۆکا کۆمبوونا مستەفا کازمی و مەسرور بارزانی

باسنيوز:
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، مستەفا کازمی و شاندی یاوەری کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشی تیرۆریستیی سەر شاری ھەولێر کرا و هەردوولا ھاوڕا بوون لە سەر ئەوەی کە ئەمە ھێرش و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەریی عێراق.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری پەیوەندییەکی دۆستانە بووە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش، هێرش و پەلاماردانی هەولێریش دەستدرێژییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.

سەرۆک وەزیرانی فيدراڵ ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هێرشە قبوڵکراو نییە و نامانەوێت خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێ و ناکۆکیی وڵاتان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە کەرتی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان كرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بێ پێشمەرگەى شەرێ مووسلێ سەرناگرت

Lalish Duhok

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى: رێيا سەرەکیيا سووریا و عێراقێ د دەستێ پێشمەرگەى دايه‌

Lalish Duhok

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: هه‌موو كه‌سێك له‌ ئه‌مه‌ریكا دڵنیایه‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ زۆر گرنگه‌

Lalish Duhok