شبكة لالش الاعلامية

ژڤانێ به‌لاڤكرنا ئارى بسه‌ر وه‌لاتيان هاته‌ راگه‌هاندن

ژڤانێ به‌لاڤكرنا ئارى بسه‌ر وه‌لاتيان هاته‌ راگه‌هاندن

باسنيوز:

بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرای كرد، گەنمی ناوخۆیی و گەنمی ئەڵمانی و ئوسترالی گەیشتووە، له‌ ناوەڕاستی ئەو هەفتەیەدا بەشە ئارد دەگاتە لای بریكارەكانی خۆراك.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/5/2022، وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، تێیدا هاتووه‌: “ئەمڕۆ بەشێکی تر لە گەنمی نان گەیشتە سایلۆی ھەولێر و لە دوو ڕۆژی داھاتوودا بەسەر کارگەی ئاشەکانی ھەولێر دابەش دەکرێت، بۆ ئەوەی بکرێت بە بەشە ئاردی مانگانەی ھاووڵاتییان” .

له‌مباره‌یه‌وه‌ نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بڕە گەنمێكی باش بۆ بەشە ئارد گەیشتە هەولێر و و دابەشی سەر سایلۆكان دەكرێت”.

گوتیشى: “ئەو گەنمە 80%ی بەرهەمی ناوخۆیە و 20%یش گەنمی ئەڵمانی و ئوسترالییە، لە سایلۆكان تێكەڵ دەكرێت و دەكرێتە ئارد بۆ بەشەخۆراكی مانگانە”.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی باسى له‌وه‌ش كرد، لە ڕۆژی سێشەممەوە جارێكی تر بەشە ئارد دەگاتە لای بریارەكانی خۆراك و دابەشی سەر هاووڵاتییان دەكرێت و بەشە ئاردی مانگی یەك تەواو دەكرێت.

ساڵانە ئەگەر 10 مانگ ئارد دابەش بكرێت، بە گشتی هەرێمی كوردستان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە، پێویستی بە نزیكەی 600 هەزار تەن ئارد دەبێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی پەیامه‌كێ ئاراستەی قوتابیێن پۆلا 12 ئاماده‌یی دکه‌ت

Lalish Duhok

پەرلەمانتاره‌كێ پارتی: بۆ هنارتنا مووچێ خەلکێ کوردستانێ فشاره‌کا زۆر لسەر عەبادی ھەیە

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێمێ دگه‌ل وه‌زیرێ ده‌رڤه‌ یێ ئوردنێ كۆمبوو

Lalish Duhok