سه‌رۆكێ دیوانا ئه‌نجومه‌نێ وه‌زیران:ده‌رگه‌هێ دانوستاندنێ لگەڵ بەغدا نه‌هاتيه گرتن
باسنيوز:
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کوردستان ڕایگەیاند: ده‌رگای گفتوگۆ دانه‌خراوه و هه‌ر كاتێك به‌غدا واده‌یه‌كی دیاریكرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی ئاماده‌ی دانووستانه، ئاشکراشی کرد، بەوردی باس له پلانی ناردنی هێزێكی وه‌زارتی پێشمه‌رگه بۆ کۆرمۆر كراوه.
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانید رایگه‌یاند، دوایین پێشهاته‌كان و ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر و دانه‌گاز، ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه و له‌وێ به وردی باس له پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناردنی هێزێكی وه‌زارتی پێشمه‌رگه كرا.
سه‌باره‌ت به دانووستانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گوتی: ده‌رگای گفتوگۆ دانه‌خراوه و هه‌ر كاتێك به‌غدا واده‌یه‌كی دیاریكرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی ئاماده‌ی دانووستانه.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا ئومێد سه‌باح گوتیشی: سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی راسپارد، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ چه‌كی بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه بكرێت و نابێت هیچ كه‌س له رێگه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی هه‌یه، ئاسایشی خه‌ڵك تێكبدا”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
