حسێن قائيدى:ھێشتا پشكهكا گرتيێن ئێزدی ل مووسل و دەوروبەران ماينه
دهۆک -KDP.info-

بەرپرسی نووسینگەی ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی ئاشکرای کرد، ھەوڵەکان بۆ ڕزگاکردنی ھاووڵاتییانی ئێزدی بەردەوامن و پێشبینی دەکەین ھێشتا بەشێک لەو ھاووڵاتییە ئێزدییانەی داعش ڕفاندوونی لە شاری مووسڵ و دەوروبەری مابن لەنێو ئەو خێزانانەی پێشتر سەر بە داعش بوون.
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕفێندراوانی ئێزدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”لە سەرەتای ھێرشەکانی داعشەوە بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دیکە شەش ھەزار و ٤١٧ ھاووڵاتیی سڤیلی کوردی ئێزدی کەوتوونەتە دەست تیرۆریستانی داعشەوە و ڕفێندراون، دوای دامەزراندنی نووسینگەی ڕفێندراون تا ئێستا توانیومانە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٥٥٤ کەسیان ڕزگار بکەین و ئەوانی دیکەش ھێشتا ماون و ڕزگار نەکراون.”
بەرپرسی نووسینگەی ڕفێندراوان دەشڵێت: ”نووسینگەی ڕفێندراوی ئێزدی لەسەر ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت، تا یەک کەس مابێت، بۆ ئەوەی ڕزگار بکرێت، چونکە ھێشتا ژمارەیەکی زۆری ژن و پیاو و منداڵ لە دەست تیرۆریستانی داعشدا ماون.”
حوسێن قائیدی ڕوونیشی کردەوە: ”ئێمە ژمارەیەک دۆسیەمان کردووەتەوە لەبارەی شوێنی ڕفێندراوانەوە، لەوانەش بەشێک لە ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی لە مووسڵ و دەوروبەری لەنێو خێزانەکانی داعشدان، چونکە پێشتر مووسڵ لەژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستانی داعشدا بووە، ھەروەھا بەشێکی دیکە بۆ ڕۆژئاوا ڕفێندراون و لەنێو ئەو خێزانانەدان کە پێشتر سەر بە داعش بوون، لەنێو کەمپی ھۆڵ و شوێنی دیکەن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
