وەزیرێ پەروەردێ: ئەنجوومەنێ وەزیران ڕەزامەندی ل سهر پلەبلندكرنا مامۆستایان و ب گرێبەستکرنا وانەبێژان دايە
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و بەگرێبەستکردنی وانەبێژان تەنیا نووسراوێک نەبووە، بەڵکو ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەر وەرگیراوە.بۆچی گرنگە: بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق، لە ساڵی 2016ـەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە؛ بە پلەبەرزکردنەوەیان گۆڕانکاری لە مووچەکانیان دەکرێت.
لێدوانە فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە زاخۆ ڕایگەیاند:• دوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكان و هەموو ڕێنمایەکانی وەزارەتی دارایی، پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەستپێدەكاتەوە.• بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و بەگرێبەستکردنی وانەبێژان تەنیا نووسراوێک نەبووە، بەڵکو ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەر وەرگیراوە.
• پرۆسەی خوێندن بەشێوەیەکی گشتیی تاڕادەیەکی باش لە سنووری سلێمانی ئاسایی بووەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی