شبكة لالش الاعلامية

    د.محمد خدر مولود: ب توندى گوتارا كه‌ربوكينێ ل دژى ئێزديان شه‌رمه‌زار دكه‌م

 

تۆرا لالش

بە تووندی گوتاری ڕق وکینە لە دژی ئێزدی و ئێزیدیاتی

پرۆتستۆ و شەرمەزار دەکەم …

ناوەندەکانی ئەکادیمی و یەکێتیی و سەندیکا و رێکخراوە جەماوەری پیشەییەکان

بێ دەنگ مەبن ..

د.محمد خدرمولود

ماوەی چەند رۆژێکە،لەو دیوی سنوورەوە لە ڕۆژهەڵاتەوە لە گوندێکی سنووری شاری بانەوە،گوتاری ڕق وکینە لەبەرامبەرئێزیدیان سەریهەڵدا . گوتاری مینبەری ئەومزگەوتەی مەلا رامی ساڵح زادە،ئاشکراوبوێروڕاوشکاوانە بووبەدەرلە هەموو پرنسیپێکی ئایینی و مرۆیی بە پەنجە راوەشاندن وزۆربێ منەتانە بە تووندی تیژی  دژی ئایینی ئێزدی وئێزدیاتی جنێوی داوهەڕوگیڤی ڕەشەکوژی کرد.

ئەو جۆرە گوتارە ژەهرڕژێنە ، پڕلە کەرب وکینەیە، بەهۆی هەرکەس و لەژێر هەرناوێکی مەلای ئایینی بێ ، لەدەرەوەی  هەرێمی کوردستانەوە بەمەبەست و مەرامی شاراوە ئاراستەی  ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکرێ لە پێناو تێکدانی شیرازەی پێکەوە ژیانی ئایینی وتەبایی وژیانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردستان بەگشتی وکۆمەڵگەی ئێزیدیاتی بەتایبەتی.

ئەم گوتارە پڕ کەڕب وکینەیە ، لەکاتێکدا یە ئەم ساڵیش لە رۆژی 3-8-2026 حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاستی بەرزی نێو دەوڵەتیدا سەرفرازانە یادی 12 دوازدە ساڵەی رزگارکردنی شنگالی لەدەستی تیرۆرستانی داعش کردوە. وەک    ساڵانەش هەرحکوومەتی هەرێمی کوردستان-لە کابینەی هەشتەوە تا کابینەی نۆیەم  بەهەموو شێوازێکی مرۆیی وکوردانە هاریکاری لێقەوماوانی رزگاربوانی دەستی جینۆسایدی 2014ی ئێزیدیان دەکات و هەردەم لەهەوڵی سارێژکردنی شوێنەواری ئەو زوڵم وستەمە نامرۆڤانە و وەحشیگەریانەدایە کە دەرحەق خاک و نیشتمان و مرۆڤی ئێزیدیان کراو تەواوی پێکهاتەی نیشتمانی ونەتەوەیی و ئایینی لە هەرێمی کوردستاندا پاڵپشتی پێشەمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دابوون ودژی ڕەشبگیری وڕەشە کوژی 2014  ئێزیدیان، لەسەنگەرولە نێو شارونێو کەمپەکاندا . هەڵبژاردن و بەرگری کردن  ژیانی مانەوە وسەرکەوتن و سەرفرازی  لەگەڵ خوشک وبرایانی ئێزیدی و سەرکەوتن و ئایندەی گەشی پێکەوە ژیان وگەشانەوەی بیروهزری ئایینی و مرۆڤایەتی پێ  بەرز و پیرۆزکرا                                    لە کاتێکدا تەواوی ناوەندەکانی نێو دەوڵەتی ورێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەختەوەروسەرسامی کەلتووری پێکەوەژیانی هاوبەشی فرە ئایین ونەتەوەین لە باشوورو هەرێمی کوردستاندا. لە نێو نەتەوەکانی دیکە بە کردار سەلمێنراوە بەرگەی پێکەوە ژیانی فرەیی ناگرن و دیموکراتیەت و ئاشتی وەک دوو چەمکی بەرژەوەندی خوازیخۆیان سەیر دەکەن .

ئاراستە کردنی ئەم جۆرە گوتارانە ، جگە لەوەی هەوڵدانێکی نەزۆکە بۆ تێدانی  یەکگرتوویی ریزەکانی  پێکهاتەی کۆمەڵگای کوردستانی و ژیانی ئاشتی و ئازادی  وتەبایی ئایینی لەهەرێمی کوردستان ونانەوەی ئاژاوە و چاندنی ترس و تۆقاندن و زەمینە خۆشکردن بۆ سەرهەڵدانەوەی تیرۆرو تۆقاندن.

بەگشتی ئەرکێکی نیشتمانی و مێژووییە دەبێ  لە ئاست ئەم گوتارە دوژمنکارە پڕ لە ژەهرە تۆقێنەرە نامرۆڤانەیەی دوور لە هەموو پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ دا ، ناوەندەکانی ئەکادیمی کوردستان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و یەکێتیی نووسەرانی کورد بە لقەکانییەوە وسەندیکانی رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و تەواوی رێکخراوەکانی پیشەیی و جەماوەری، بێنە دەنگ ودەستووبردی لێ بکەن و بەم ئاراستانە کاری لەسەر بکەن :

1- بەتووندی پرۆتستۆ و شەرمەزاری  بکەن.

2- کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و حکوومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق  لەوە ئاگادار بکەنەوە کەوا” فابریقەی ڕق و کینە و ناوزراندن و چەواشەکاری دژی ئێزیدی و ئێزیدیان و ئێزیدیاتی”کەوتۆتەوە کاروبە ئاراستەی زەمینە خۆشکردن بۆ تیرۆرو تۆقاندندن هەنگاو دەنێ.

3- داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەناڵە دبلۆماسییەکانی بکرێیت ، یاسایەک گەڵاڵە بکرێ ، تا هەرێمی کوردستان خاوەنی یاسایەک بێ بۆ پاراستنی تەواوی پێکهاتە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان .

هەولێر 11\8\2026

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دادوەر خێری شنگالی سەرەدانا بنگەهێ‌ لالش ل ئەلمانیا كر

Lalish Duhok

ل كۆمه‌لگه‌ها شاریا چاره‌سه‌ريا بله‌ز بۆ نه‌خۆشان دئێته‌ كرن 

Lalish Duhok

ب چاڤدێریا”شێخ شامۆ” گەشتەکا زانستی بۆ ٦٥ قوتابیێن سەرکەفتی هاته‌ ئەنجام دان

Lalish Duhok