ژمارا چه‌كدارێن داعشێ ل مووسلێ دئێته ئاشكه‌راكرن 
باسنيۆز:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی “موته‌حیدوون” ژماره‌ی چه‌كدارانی “داعش” له موسڵ ئاشكرا كرد، پێشبینیش ده‌كات له شه‌ڕی رزگاركردنی ئه‌و شاره‌دا، داعشه‌كان به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵبێن.
ئوسامه نوجه‌یفی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی “موته‌حیدوون” كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری موسڵه، رایگه‌یاند :” پێشبینی ده‌كه‌ین داعش به كۆمه‌ڵ هه‌ڵبێن و هاوكات راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریان له دژ درووست ببێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه له ناو موسڵ نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار چه‌كداره و به‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریش ده‌گه‌نه 12 هه‌زار چه‌كدار كه زۆرینه‌یان بیانیین.
نوجه‌یفی له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئێستا بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رگری له ناو موسڵدا درووست بووه و چاوه‌ڕێی رۆژی رزگاركردنی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن، گوتیشی :” له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له به‌ره‌كانی بێجی و شرگات و گه‌یاره و به‌ره‌ی مه‌خموور و دۆڵه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، پێشڕه‌وی باش به‌دی دێت.
پێشوازیش ده‌كات له‌هه‌ر هاوكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن توركیا و ئه‌مریكا و كه‌نداوه، گوتیشی :” به‌ڵام تێبینیمان له‌سه‌ر ئێران هه‌یه، چونكه گه‌ر ئێرانییه‌كان هاتنه موسڵ جێگیر ده‌بن تیایدا”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
