شبكة لالش الاعلامية

ترامپ پشته‌ڤيا خۆ بۆ كوردان ده‌ربری

ترامپ پشته‌ڤيا خۆ بۆ كوردان ده‌ربریtrampp

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترامپ کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بۆ یەکەمجارە باس لە کورد دەکات و دەڵێت سەرسامی توانای ھێزە کوردییەکانە کە رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە لە عێراق و سووریا.

ترامپ ئاشکراشی دەکات، ئەگەر ببێتە سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا، ھەوڵدەدات لەرێگای گفتوگۆ و دانووستانەوە کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر بکات.

ترامپ لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە باکوری کوردستان، گوتی: “من ھەواداری کوردم، بەڵام دەزانم ئەردوغان وانییە. بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش، ھەوڵدەدەم بەشێوەیەک لەشێوەکان ھەردووکیان کۆبکەمەوە و دانووستانیان لەگەڵ بکەم”.

ھەروەھا ترامپ باسی له‌وه‌شكرد، ئەو ھەوادارێکی گەورەی ھێزە کوردییەکانە کە رووبەڕووی داعش بوونەتەوە.

گوتیشی: ئەگەر بوومە سەرۆک، رۆڵی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش، فراوانتر دەکات.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا گوتی: ھیوادارم پەیوەندییەکی پتەومان لەگەڵ تورکیا ھەبێت، چونکە ئەنقەرە ھاوپەیمانێکی گرنگە بۆ ئەمریکا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێزێن پێشمه‌رگه‌ی و سوپایێ عێراقێ هێرشه‌كا داعشێ شكاندن

Lalish Duhok

سیناتۆره‌كێ ئەمریكی: دڤێت هاريكاربین ل دروستبوونا دەوله‌تا سەربەخۆیا کوردستانێ

Lalish Duhok

ده‌زگه‌هێ لوتكه‌: د رێیا پەنابەریێ دا ل هەیڤا تەباخێ 10 وەلاتیێن هەرێمێ ژيانا خۆ ژ ده‌ست دايه‌

Lalish Duhok