شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ نه‌فتا عێراقێ دێ سەره‌دانا كوردستانێ كت

وەزیرێ نه‌فتا عێراقێ دێ سەره‌دانا كوردستانێ كت

رووداو – هەولێر242434Image1

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەست تۆڕی میدیایی رووداو كەوتوون، جەبار عەلی حوسێن لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق بەمزووانە سەردانی هەولێر دەكات.

وەك رووداو زانیویەتی، سەردانەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی پرسی نەوت بەگشتی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر نەوتی كەركووك و هەروەها نەوتی هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكانی رووداو، دوای سەردانەكەی جەبار لعێیش ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.

عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە کۆبوونەوەیەک لەنێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، کۆبوونەوەکەش لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.

لە سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری و كۆبوونەوە لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، رێككەوتن كراوە رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك بەنیوەیی لەڕێگەی تورکیاوە هەناردە بكرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەستپێشخەرییا بارزانی: سەرۆكێ پەرلەمانى بۆ ئێكه‌تى و جێگرێ سەرۆكێ حكوومەتێ بۆ گۆڕان

Lalish Duhok

په‌قينه‌كێ تاخێ كه‌راده‌ ناڤه‌راستا به‌غدايێ هه‌ژاند

Lalish Duhok

په‌رله‌مانێ عێراقێ بریارا قه‌ره‌بووكرنا وه‌لاتيێن خورماتوو په‌سه‌ندكر

Lalish Duhok