بارزانی ل یادا 55 سالا شۆره‌شا ئه‌یلوول په‌یامه‌ك به‌لاڤكر
باسنيۆز:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێك له یادی 55 ساڵه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول بڵاو ده‌كاته‌وه‌و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و شۆڕشه، گه‌وره‌ترین شۆڕشی گه‌لی كوردستان له‌دژی زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌دا بووه، شۆڕشی ئه‌یلوول شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری گه‌لی كوردستان بوو.
بارزانی، له‌و په‌یامه‌یدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: “پێزانینم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه به‌شداربوون له شۆڕشی ئه‌یلوول و مێژوویان بۆ گه‌لی كوردستان دورست كرد، ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان ده‌كه‌م كه شانازین بۆ گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو جیهان”.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ په‌نجا و پێنج ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلوول، گه‌وره‌ترین شۆڕشی گه‌لی كوردستان له‌دژی زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێ. شۆڕشی ئه‌یلوول شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری گه‌لی كوردستان بوو و ئه‌و بڕوابه‌خۆبوونه‌ی له ناخی هه‌موو تاكێكی كوردستانی دروست كرد كه ده‌بێ له‌به‌رانبه‌ر داگیركاری و ناهه‌قیدا بوه‌ستێته‌وه. بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان له‌و شۆڕشه‌دا بوو كه هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌شداری خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و دیموكراسیخوازی گه‌له‌كه‌یان بوون و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی كوردستانیش شانبه‌شانی كورد له‌ژێر سه‌ركردایه‌تێكی هاوبه‌ش له‌دژی سته‌م و داگیركاری خه‌باتیان كرد. شۆڕشی ئه‌یلوول له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا نه‌مایه‌وه و بنه‌ماكانی شۆڕش و عه‌داله‌ت و كوردایه‌تیی به هه‌موو شوێنه‌كانی كوردستان گه‌یاند. هه‌روه‌ها ڕۆڵی حزبی شیوعیی عێراقی و هێز و كه‌سایه‌تییه دیموكراتخوازه‌كانی عێراقی له‌و شۆڕشه‌دا به‌رچاو بووه.
له كاتێكدا یادی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه ده‌كه‌ینه‌وه كه به خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان و به گیانفیدایی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان هه‌نگاوی زۆر مه‌زن هاوێشتراوه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان دۆست و پاڵپشتی گه‌وره‌ی هه‌یه. گه‌لی كوردستان ئه‌وه‌ی به جیهانیان سه‌لماند كه پارێزه‌ری به‌های ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و ئازادییه. ئه‌و به‌هایانه‌ی جێگه‌ی شانازیی تاك تاكی خه‌ڵكی كوردستانن. ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یش له‌و بنه‌ما و به‌ها و خه‌باته سه‌رچاوه ده‌گرێ كه شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولی له‌سه‌ر بنیات نرا.
له‌و یاده مه‌زنه‌دا سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی تیرۆریستان و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادیی گه‌له‌كه‌مان ده‌نێرین. پێزانینم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه به‌شداربوون له شۆڕشی ئه‌یلوول و مێژوویان بۆ گه‌لی كوردستان دورست كرد. ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان ده‌كه‌م كه شانازیین بۆ گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو جیهان.
مسعود بارزانی
10ـی 9ـی 2016
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
