گه‌شتوگۆزار: ٩١ هەزار گەشتیار هاتينه هه‌رێما كوردستانێ
خه‌ندان
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا ١١ ئه‌م مانگه ٩١ هەزار گەشتیار هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌كه له‌زیادبوندایه.
نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك رایگه‌یاند، ٩١ هەزار گەشتیار تاكو رێكەوتی ٩/١١ هاتۆتە هەرێمی كوردستان، ژمارەكە لە زیاد بوون دایە و ڕۆژانی داهاتو ژمارەی زیاتر ڕادەگەیەنن.
ده‌سته‌ی گه‌شتوزار پێشتر پلانی بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربان راگه‌یاندو رایگه‌یاندبوو پێشبینی كردبوو رێژه‌ی گه‌شتیار له‌م جه‌ژنه‌دا به‌راورد به جه‌ژنی رابردوو كه زیاتر كه 122 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌هه‌رێم كردبوو زیاتر بێت.
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه شێوازێكی نوێ په‌یڕه‌و ده‌كات بۆ راكێشانی گه‌شتیار، ئه‌وه‌ش بریتی یه له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان بۆ هێنانی گه‌شتیار به‌شێوه‌ی گروپی گه‌شتیاری گه‌وره.
هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی راكێشانی گه‌شتیارێكی زۆره‌وه جوڵه بخاته‌وه ئه‌و بازاڕه‌ی كه زیاتر له دوو ساڵه به‌هۆی قه‌یرای داراییه‌وه وه‌ستاوه.
بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی ئه‌م جه‌ژنه بۆ راكێشانی گه‌شتیار، ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزارو حكومه‌تی خۆجێی پاێزگاكاكان داوایان له هۆتێل و چێشتخانه‌كان كرد له رۆژانی جه‌ژندا كراوه‌بن و پێشوازی له گه‌شتیاران بكه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
