شبكة لالش الاعلامية

کونسلێ گشتیێ ئەمریکا ستايشا خەلکێ دهۆکێ دکت

کونسلێ گشتیێ ئەمریکا ستايشا خەلکێ دهۆکێ دکت

دهۆک -KDP.info-images-1

سەرکونسووڵی ئەمەریکا لە هەرێم سەردانی دهۆک و بنکەی لالشی کرد و لە میانی سەردانیدا ستاییشی خەڵکی دهۆکی کرد کە زۆر یارمەتیی ئاوارەکانیان داوە.

ئەمڕۆ كێن گرۆس سەركونسووڵی ئەمەریكا لەگەڵ فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆكدا کۆ بوویەوە و گفتوگۆی پێوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستانی عێراق و ئەمەریكا و، كێشەی ئاوارەکانی ناوخۆ و، ڕێگانی بەرەوپێشبردنی هەماهەنگیی نێوان ئەمەریكا و دهۆكیان كرد.

سەركونسووڵ، ستایشی پارێزگار و خەڵكی دهۆكی كرد بۆ یارمەتیدانی ئەو سەدان‌هەزار ئاوارە و پەنابەرەی لە ترسی داعشدا ڕوویان كردووەتە دهۆك.

سەركونسووڵ گرۆس لە سەردانەكەیدا لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوادا كۆ بووەوە و جەختی لە گرنگی ئاشتەوایی كردەوە لە نەینەوای دوای داعش؛ دەیشڵێ ئەمەریكا پشتی عێراقێكی دیموكراتیکی وا دەگرێت كە هەموو پێکهاتەیەک لەخۆ بگرێت.

لەگەڵ خوێندكارانی زانكۆی دهۆكیشدا، كونسوڵی گشتی ئاماژەی بە پشتیوانی ئەمەریكا كرد بۆ عێراقێكی یەكگرتوو خۆشگوزەرانتر؛ هەروەها وەڵامی پرسیارەكانی تایبەت بە پەیوەندی كورد و ئەمەریكا و سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكای دایەوە.

لە ڕێگا بەرەو دهۆك، سەركونسووڵ كێن گرۆس، سەردانی لالشی كرد بۆ ڕێزنان لە مەزارگەی ئێزدییەكان و ئاشنابوون بە بۆچوونی ڕابەرە سیاسی و ئایینیەكانی ئێزدی لەسەر بابەتەكانی قۆناغی دوای داعش، بە گەڕانەوەی سەلامەتی ئێزدییەكانیش بۆ شوێنی خۆیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لیژنەیەك لسەر پيڤه‌رێ ئاڤا مالان هاته‌ پێكئينان 

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى: سه‌رۆك بارزانى: ئه‌و رۆژه‌ نه‌ما كه‌سه‌ك یان لایه‌نه‌ك هزر د نه‌هێلانا كیانێ هه‌رێما كوردستانێ دا بكه‌ت

Lalish Duhok

فەلاح مستەفا: چار ھەزار کەسێن ڤه‌گەرياينە مووسل جاره‌كا دى ئاوارەی کوردستانێ بووينه‌ 

Lalish Duhok