فه‌یسبووك شۆره‌شه‌كا نهێنی ده‌ستپێدكت
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی سایتێكی ئه‌مه‌ریكی، ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی كۆمپانیای فه‌یسبووك، گرووپێكی كاری “نهێنی و نافه‌رمی”یان پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری كۆمپانیاكه بكه‌ن و رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان بكه‌ن له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه.
سایتی “Buzzfeed”ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێكهێنانی ئه‌و لێژنه‌یه نوێیه، دوای ئه‌وه دێت كه سایتی “گیزمۆدۆ” بۆ هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژیا باسی له گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه كردبوو بۆ پێكهێنانی ئه‌و گرووپه، له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز.
كاری سه‌ره‌كی ئه‌و گرووپه‌ش، دانانی سنوورێكه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراو و نادرووسته‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ سایتی “گیزمۆدۆ” رایگه‌یاند، ئه‌وان له نوێكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌یسبووك ئاگاداركراونه‌ته‌وه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، له‌مه‌ودوا شوێنێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه دابنرێت كه له (News Feed) ده‌رده‌كه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر بتوانێت كلیك له‌سه‌ر “نادرووستی” هه‌واڵه‌كه بكات.
له هه‌نگاوێكی دیكه‌ی كۆمپانیاكه، بۆ كه‌مكردنه‌وه ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌گران، فه‌یسبووك رایگه‌یاند، چیدیكه رێگه به سایته هه‌ڵبه‌ستراوه هه‌واڵییه‌كان نادات، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌كاربهێنن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سایتی “Buzzfeed”، ده‌یان كارمه‌ندی كۆمپانیا له ریزی ئه‌و گرووپه نافه‌رمییه كارده‌كه‌ن و دووجاریش به نهێنی كۆبوونه‌ته‌وه.
كاری سه‌ره‌كی ئه‌و گرووپه‌ش بریتی ده‌بێت له‌وه‌ی پێشنیازی چۆنیه‌تی راگرتنی هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان بده‌نه به‌رپرسه باڵاكانی كۆمپانیاكه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
