شبكة لالش الاعلامية

باشوورێ کوردستانێ.. هەوه‌كا بەرەنگاربوونا ب شووكرنا پێشوەخت هاته‌ راگه‌هاندن

باشوورێ کوردستانێ.. هەوه‌كا بەرەنگاربوونا ب شووكرنا پێشوەخت هاته‌ راگه‌هاندن  

رووداو- هەولێر273289image1-1

لە باشووری کوردستان ئەنجومەنی باڵای خانمان و رێکخراوی UNFPA، بە هاوکاری هەریەکە لە وەزارەتەکانی تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەوقاف هەڵمەتێكی بەرەنگاربوونەوەی بەشوودانی پیشوەختە لە کوردستان رادەگەیێنن.

عماد مەعروف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بەشوودانی پێشوەختە لە باشووری کوردستان بۆماوەی 3 مانگ بەردەوام دەبێت، هەریەکە لە وەزارەتەکانی ئەوقاف لەلایەنی ئاینی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕووە کۆمەڵایەتییەکەیەوە و وەزارەتی تەندروستیش لەرووی تەندروستییەوە چەند چالاکییەک ئەنجامدەدات.

عماد مەعروف دەڵێت وەزارەتی تەندروستی لەماوەی هەڵمەتەکەدا وۆرکشۆپی تایبەت بۆ کارمەندانی تەندروستی ئەنجامدەدات و لەرێگەیەوە خانمان لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی بەشوودانی پێشوەختە دەخاتەڕوو.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت بەشوودانی پێشوەختەی کچان چەندین کاریگەری لاوەکی لەسەر دایک و کۆرپەکەیشی لە داهاتوو هەیە، چونکە دەبێتەهۆی خەمۆکی دایک و تووشبوونی کۆرپەی دایکانی بچووک بە نەخۆشییە دەروونییەکان لەداهاتوو.

هەروەک ئاشکرایدەکات مەترسی مردنی خانمانی دووگیان لە خوار تەمەنی 18 ساڵی زۆر زیاترە لە ئەوانەی گەورەترن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كچه‌كا كوردا ئێزدى يا گرتى هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

كچه‌كا ئێزدى ل سه‌ر ئاستێ زانكۆيا پۆليته‌كنيكى دهۆك ئێكه‌مه‌

Lalish Duhok

قەرتە ژن و پەنابەری

Lalish Duhok