فیفا رۆنالدۆ ب باشترین یاریزانێ 2016ێ دەستنیشانكر
رووداو -سلێمانی
لە شاری زیورخی سویسرا خەڵاتی باشترینه‌كانی تۆپی پێی جیهان بۆ ساڵی 2016 پێشکەشكرا، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی نازناوی باشترین یاریزانی بۆ ساڵه‌كه برده‌وه و پێش هه‌ریه‌كه له لیۆنێل مێسی و ئانتوان گریزمان كه‌وت.
ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری ئافره‌تان به‌ر راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی سیلڤا ناید كه‌وت و باشرین یاریزانی ئافره‌تیش به‌ر كارلی لۆید كه‌وت.
هاوكات کلاودیۆ رانیێری، به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری لیسته‌ر سیتی بووه باشترین راهێنه‌ری ساڵی 2016 و له پێش هه‌ریه‌كه زینه‌دین زیدانی فه‌ره‌نسی و فیرناندۆ سانتۆسی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگاله‌وه هات.
یانه‌ی ئاتلێتیکۆ ناسیۆنالی کۆڵۆمبیش خه‌ڵاتی یاری پاکی برده‌وه، دوای پێشکه‌شکردنی نازناوی کۆپا سۆد ئه‌مێریکانا به یانه‌ی شاپیکۆینسی به‌رازیلی و خه‌ڵاتی باشترین کاروانی وه‌رزشیش درایه فاڵکاوی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فۆتساڵی به‌رازیل و خه‌ڵاتی باشترین هانده‌ریش به‌خشرا به هانده‌رانی بۆرۆسیا دۆرتمۆندو لیڤه‌رپوول.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
