شبكة لالش الاعلامية

شۆفێرێن هەرێما كوردستانێ ب 145 ملیار دیناران قەرزدارێن سزايێ هاتووچوونێ نه‌

شۆفێرێن هەرێما كوردستانێ ب 145 ملیار دیناران قەرزدارێن سزايێ هاتووچوونێ نه‌

رووداو – هەولێر

بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسەر داوە، لەبارەی پێدانەوەی قەرزی شۆفێران بە قیست، تەنیا بۆ سزاكانی هاتووچۆیە ‌و گوتیشی “شۆفێرانی هەرێمی كوردستان نزیكەی 145 ملیار دینار قەرزداری سزای هاتووچۆن”.

لیوا رزگار عەلی، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پارەدانەوەی سزای ماددی شۆفێران، بە قیستی 12مانگ تەنیا سزاكانی هاتووچۆ دەگرێتەوە، ئەوە بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ دەریكردوە لەسەر پێدانەوەی قەرزەكان بە قیستی 12مانگ، تەنیا بۆ سزاكانی هاتووچۆیە نەك رسوماتە جۆراوجۆرەكانی دیكە، ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلەی قەرزێكی زۆری لەسەر بێت، بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە دەتوانێ‌ پێدانەوەی قەرزەكە بكاتە قیستی 12مانگ، ئیدی مانگی چەند دەداتەوە ئەوە كەوتووەتە سەر شۆفێرەكە، بەڵام نابێت پێدانەوەی قیستەكە لە 12مانگ زیاتر بێت”.

بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو “بەشێوەیەكی گشتی خاوەن ئۆتۆمبیلەكانی هەرێمی كوردستان نزیكەی 145ملیار دینار قەرزداری سزاكانی هاتووچۆن”.

بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ، یەک ملیۆن و 250 هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان هەن، لەو ژمارەیە 28 هەزار و 400 ئۆتۆمبێل حكومین و 85 هەزار ئۆتۆمبێلیش لە جۆری تەكسین، جگە لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نەشتەرگەرییەکا دی بۆ کۆسرەت رەسول هاته‌ ئەنجام دان

Lalish Duhok

هەلويستێ كۆمسیۆنێ لسەر پاشخستنا هەلبژارتنێن پەرلەمانێ كوردستانێ

Lalish Duhok

محه‌مه‌دی حاجی مەحمود:ریفراندۆم بۆ گه‌لێ كوردستانێ یه و نه‌بوو چ پارتانە

Lalish Duhok