100 ھەزار دۆلارا ل نەشتەرگەریيا جوانکاريێ خەرج دكت
باسنیوز 
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
100 ھەزار دۆلارا ل نەشتەرگەریيا جوانکاريێ خەرج دكت
باسنیوز 
کچێکی بەڕازیلی، بۆ گۆڕینی شێوەی خۆی، تا ئێستا 100 ھەزار دۆلاری ئەمەریکی خەرج کردووە و چەندین نەشتەرگەریی جوانکاری ئەنجام داوە.
ماڵپەڕی (دەیلی ستار)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، جێنیفەر پامپلۆنا، نمایشکارێکی جلوبەرگی تەمەن 24 ساڵی بەڕازیلییە، بۆ ئەوەی شێوەی خۆی و جەستەی، بۆ شێوەی کارەکتەری فیلم کارتۆنیی (باربی) بگۆڕێت، چەندین نەشتەرگەری جوانکاری بۆ دەموچاو و جەستەی ئەنجام داوە.
جێنیفەر دەڵێت: “کاتێک تەمەن 17 ساڵ بوو، خۆشەویستەکەم کۆچی دوایی کرد، منیش دەمزانی تەنیا بە نەشتەرگەریی جوانکاری دڵخۆش دەبم”.
لە تەمەنی 17 ساڵییەوە تا ئێستا، چەندین نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ دەموچاو و جەستەی جێنیفەر کراوە، ھەروەھا تا ئێستا بڕی 100 ھەزار دۆلاری لە نەشتەرگەرییە جوانکارییەکاندا خەرج کردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
