گرێیهكا مهزن ل سەر دڤێ کچهكێ دئێته راكرن
باسنیوز:
گرێیەکی گەورە لەسەر دەمی کچێک پەیدا دەبێت، بەھۆی ئەو گرێیەوەش، نەیدەتوانی قسە بکات و نانیش بخوات، ئێستاش گرێیەکە لابردراوە.
لاکشمی کۆماری، کچێکی تەمەن 15 ساڵی ھیندییە، سێ ساڵ پێش ئێستا گرێیەکی گەورە لەسەر دەمی پەیدا بوو، ساڵی پاریش نەشتەرگەرییەکی بۆ کرا، بەڵام سوودێکی ئەوتۆی نەبوو، ھەروەھا بەھۆی گرێیەکەوە، نەیدەتوانی قسە بکات و نانیش بخوات.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا نەشتەگەرییەکی گەورە لە ھیندستان بۆ لاکشمی کرا و پزیشکەکانی توانییان ئەو گرێیە گەورەی سەر دەمی لابەرن، دوای لابردنیشی، توانی بە ئاسایی قسە بکات و کەمێکیش نان بخوات.
پزیشکەکانی لاکشمی، ھۆکاری پەیدابوونی ئەو گرێیە گەورەیە، بۆ حاڵەتێکی دەگمەنی تەندروستی دەگەڕێننەوە، ھەروەھا ھێمایان بۆ ئەوە کردووە، کە ئەگەر لە داھاتوودا پێویست بکات، نەشتەگەریی دیکەشی بۆ ئەنجام دەدەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
