رێکخراوا قەدەخەکرنا چەکێ کیمیایی پەیامهكێ بۆ هەلەبجە دهنێرت
رووداو – هەولێر
رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی جیهانی (OPCW) لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی هەڵەبجە دەردەبڕێت و دەڵێت “سوورن لەسەر کارەکانیان بۆ نەهێشتنی چەکی کیمیایی لەجیهاندا”.
رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە بە تراژیدیا ناودەبات و دەڵێت “هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ بەرپرسان و خەڵکی هەڵەبجە دەنێرین بۆ قوربانیانی ئەو هێرشە وەحشیگەرانەیە”.
بەیاننامەکە لەلایەن ئەحمەد ئوزموجو، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمایی لە )لاهای)ـەوە بۆ سەیوان بارزانی، نوێنەری هەمیشەیی کۆماری عێراق لە رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی نێردراوە.
دەقی نامەکە بۆ نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی:
رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمایی
بەڕێوەبەری گشتی
15ی ئاداری 2017 لاهای
L/ODG/208969/17
بەڕێز سەیوان بارزانی، نوێنەری هەمیشەیی کۆماری عێراق لە رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی..
بەناوی رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کۆمەڵکوژی جیهانی و هەروەها بە گونجاندن لەگەڵ ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی جێبەجێکار داویەتی، بەیاننامەیەکی بیرهێنانەوەم لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژ بە شارۆچکەی هەڵەبجە لە 1988 هاوپێچکردووە.
بەڕێزەوە داوادەکەم کە ئەو بەیاننامەیە بۆ خەڵک و بەرپرسانی هەڵەبجەبنێردرێت.
ئەحمەد ئوزموجو، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمایی
دەقی بەیاننامەکە رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمایی
لە 16ی ئادار، یادی ئەو تراژیدیایە دەکەینەوە کە بەسەر خەڵکی بێتاوانی هەڵەبجە هات، لەو رۆژەدا ٢٩ ساڵ لەمەوبەو، بەهەزاران کەس رووبەرووی ئازار و مردن بوونەوە لە رێگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەوە.
بەناوی رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی، دەمەوێت لە رێگەی ئەو بەیاننامەوە هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ بەرپرسان و خەڵکی هەڵەبجە بنێرم بۆ قوربانیانی ئەو هێرشە وەحشیگەرانەیە.
لە کاتێکدا کە ئێمە سەری رێزی خۆمان بۆ یادی قوربانیان دادەنوێنین، پێویستە ئەوەش بە بیر خۆمان بهێنینەوە کە نابێت هەرگیز رێگە بدەین جارێکی دیکە ئەوە روو بداتەوە. قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی و رێگەگرتن لە بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، وەڵامێکی گونجاوە بۆ قوربانیانی دەستی ئەو چەکە قیزەونە.
هەروەها بۆ دڵنیایی ئەوەی نەوەکانی داهاتوو پارێزراو بن لەوەی کە بەسەر هەڵەبجە هات.
با خۆمان تەرخان بکەین بۆ نەهێشتنی تەواوی چەکی کیمیای لە جیهاندا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
