ژنه قه‌له‌و بۆ نه‌شته‌رگه‌ريێ گه‌شته‌كا 20 ده‌مژمێرى ده‌ستپێكر
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و ژنه ئه‌مریكییه‌ی به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وی له راده‌به‌ده‌ره‌وه ده‌ناڵێنێت، بڕیاریدا 20 كاتژمێر گه‌شت بكات و بچێته دوای ئۆتۆمبێلێكی ده‌بڵ ئه‌كسله‌وه، تا دوای گه‌شته‌كه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تایه شێوه‌ی ژیانی بگۆڕێت.
تریسی ماسیور، هیواداره، له‌م گه‌شته‌دا نه‌شته‌رگه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی بۆ بكرێت و ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه‌ی له ویلایه‌تی تێكساس به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێت، بتوانێت هیوای ژیانێكی جیاوازتر له ئێستای پێببه‌خشێته‌وه، چونكه ئێستا كێشی ئه‌و ژنه گه‌یشتووه‌ته 275 كیلۆگرام و زۆربه‌ی ئه‌و كێشه زیاده‌ی جه‌سته‌ی له قاچ و رانیدا كۆبووه‌ته‌وه و توانای جوڵه‌كردنی نه‌هێشتووه.
تریسی ماسیور ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 44 ساڵه و له شاری لۆرین له ویلایه‌تی ئۆهایۆ ده‌ژی، له رێگه‌ی پرۆگرامێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی ناوی خۆی بۆ ئه‌و گه‌شته تۆماركردووه كه ناوی” ژیانم له‌گه‌ڵ 600 پاوند” دایه و له كه‌ناڵێكی ئه‌مریكی پێشكه‌ش ده‌كرێت”.
له نوێترین ئه‌ڵقه‌ی پرۆگرامه‌كه‌دا، هاوژینه‌كه‌ی ماسیور ده‌بینرێت كه خستوویه‌تییه پشتی ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه و ئاماده‌ی گه‌شتێكه بۆ لای دكتۆر ” یونان ناوزارادان” تا له شاری هیوستنی ویلایه‌تی تێكساس نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدات.
ماسیور به ده‌ست به‌كتریایه‌كه‌وه گیرۆده بووه كه دووچاری پێستی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی بووه، ئه‌مه‌ش وایلێكردووه قاچه‌كانی تووشی وه‌رهه‌م ببن و توانای رۆیشتنی نه‌مێنێت.
ئه‌و ژنه ئه‌مریكییه ره‌وشی گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه قاچی به‌رزبكاته‌وه، پێویستی به‌وه‌یه كه‌سێك یارمه‌تی بدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
