شبكة لالش الاعلامية

پەکەکێ گەریلایەكێ كوردێ ئێزدی كوشت

پەکەکێ گەریلایەكێ كوردێ ئێزدی كوشت
باسنيۆز:
سەركردایەتی هێزەكانی پەكەكە لە سنووری شنگال گەریلایەكی خۆیان كە كوردی ئێزیدی بوو، بە تۆمەتی هەوڵی وازهێنان لە پەكەكە دەكوژن.

رۆژی هەینیی رابردوو ۳۱/۳، سەباح حەجی عەباس حەمۆ كە سەر بە هۆزی زەندینای کوردانی ئێزیدییە و خەڵکی گرعوزێر بوو، لەلایەن سەركردایەتی پەکەکە لە سنوورەكە دەستگیر کراوە و دەمودەست کوژراوە.

سەباح حەجی تەنها بە تۆمەتی ئەوە كوژراوە، كە ویستوویەتی هەوڵی راکردن و وازهێنان لە پەكەكە بدات، هەروەها گوایە گەنجانی كوردی ئێزیدی هان داوە ریزەکانی پەکەکە بەجێ بێڵن.

سەرچاوە ئاگەدارەكانی شنگال رایدەگەیەنن ئەم هەوڵەی پەکەکە بۆ ترساندنی گەنجانی كوردی ئێزیدییە، بۆ ئەوەی ئەوانەی لە نێو ریزەکانی پەکەکەن، هەوڵی بەجێهێشتنی پەكەكە نەدەن.

جێی باسە لەم ماوەیەدا زیاتر لە ۳٥٠ چەکداری كوردی ئێزیدی لە سنووری شنگال ریزەکانی پەکەکەیان بەجێ هێشتووە.

بەهۆی خۆسەپاندنی پەكەكە لە ناوچەكە، ماوەیەكە كوردانی ئێزیدی لە شنگال ناڕەزایی بەرانبەر هێزەكانی ئەو ڕێكخراوە دەردەبڕن و لە چەند هەفتەی رابردووشدا میری ئێزیدییان بە فەرمی داوای كشانەوەی هێزەكانی پەكەكەی لە سنوورەكە كرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

95 ساليا رۆژا قه‌زابوونا شێخان هاته‌ ساخكرن

Lalish Duhok

“سالا نوو ب هەر رەنگەكێ‌ هەبیت دڤێت پەكەكە خۆ ژ شنگالێ‌ ڤەکێشیت”

Lalish Duhok

ب وێنە:پشتەڤانیكرنا پرۆسا ریفراندۆما كوردستانێ‌ ژبال بنگەهێ‌ لالش ل ئەلمانیا

Lalish Duhok