شبكة لالش الاعلامية

سلێمانی…ئێكه‌مين کۆنفرانسێ ژنێن سەرکردە ب رێڤه‌چوو

سلێمانی…ئێكه‌مين کۆنفرانسێ ژنێن سەرکردە ب رێڤه‌چوو
باسنيوز:
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧ بە چاودێریی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، یەكەمین كۆنفرانسی سەركردەی ژن لە كوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.

کۆنفڕانسی سەرکردەی ژن باس لە ئەزموون و خەبات و تێکۆشانی ژنانی سەركردە لە پڕۆسەی ژیانی سیاسی توێژی ژنان دەکات. ھەروەھا ژنانی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور لە دوو پانێڵی گرنگدا تیشکیان خستەسەر ئەزموونی کارکردنی خۆیان لەنێو دامودەزگا حیزبی و حکوومییەکاندا.

لە بەشێکی دیکەی کۆنفڕانسەکەدا (ئەنیستۆتی ڤۆرك بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی) بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی کوردستان، دوو پانێڵ پێشكەش كران كە پانێڵی یەکەم لەژێر ناو نیشانی (ئەزمونی سەرکردەی ژن لە پرۆسەی ژیانی سیاسی و ئاستەنگەکانی کارکردنیان) لەلایەن، ئاڵا تاڵەبانی، ھێڤا عەریۆ، هەڤاڵ نارین نوێنەری باكوور، ھاوسەرۆکی کانتۆنی جەزیرە، گوڵان فەھیم ئەندامی کوردیناسیۆنی ژنانی ڕۆژھەڵات، لەلایەن ئاشتی عەبدوڵاوە بەڕێوە چوو.

پانێڵی دووەم لە ژێر ناونیشانی (ئەزموون و کاری حکوومی و پەرلەمانیی ژنان و ئاستەنگەکانی کارکردنیان) ئەم پانێڵە بە ئامادەبوونی چنار سەعد، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرگوڵ قەرەداخی، پەڕلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی، کوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، پەروین بابەکر وەزیری پێشووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ناسک تۆفیق ئەندامی پێشووی پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، پانێڵەکە چەند کاتژمێرێک بەردەوام دەبێت و لەلایەن کۆڕاڵ نووری، پانێڵەکە بەڕێوە دەچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێزدیان كچ و ژنێن خودان شیان هەنە پۆستێن كارگێری وەرگرن

Lalish Duhok

45 کچ و ژنێن ئێزدی ژ لایێ پەکەکێ ڤە ھاتینە رەڤاندن

Lalish Duhok

چوو راستی بۆ نووچەیێ‌ رزگاركرنا 250گرتیێن ژنێن ئێزدی نینە

Lalish Duhok