ده‌مژمێرێن پێدانا كاره‌بێ بۆ ڤێ هه‌يڤێ دێ زێده بن
باسنيوز:
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان به‌رده‌وام له گۆڕانكاریدا ده‌بێت، بۆ مانگی ئایاریش كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌باش له نێوان 16 تا 17 كاتژمێردا ده‌بێت.
حسێن حه‌مد، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: “كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به‌رده‌وام له گۆڕانكاریدا ده‌بێت، له‌و شوێنانه‌ی كه گرفتی پێدانی كاره‌بامان نه‌بیت، نزیكه‌ی 16 تا 17 كاتژمێر كاره‌بایان له‌م مانگه‌دا پێده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه پێدانی كاره‌با به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بیت، چونكه هه‌رچه‌نده پله‌كانی گه‌رما به‌رز ببێته‌وه كاتژمێره‌كانی كاره‌باش كه‌مده‌بێته‌وه و دۆخی كاره‌با خراپ ده‌بێت”.
به‌پێی گۆڕانكارییه‌كان له كه‌شوهه‌وادا به‌كارهێنانی كاره‌باش له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ده‌گۆڕێت، حسێن حه‌مد هێماشی بۆ ئه‌وه كرد “خشته‌ی پێدانی كاره‌با بۆ ئه‌م مانگه تا 15ی 5ی 2017 وه‌كوو خۆی ده‌بێت، واته له كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ تا 12ی شه‌و هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی ببڕێت، ئه‌وا ده‌بێت مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با به هاووڵاتییان بده‌ن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
