به‌لجیکا هێزێن سه‌ربازی ره‌وانه‌ی هه‌رێما کوردستانێ دکت
باسنيوز:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 116/ 5/ 2017 وه‌زیری به‌رگری وڵاتی به‌لجیکا (ستێڤه‌ن ڤاندێپوت) ڕای گه‌یاند، که وڵاته‌كه‌یان خه‌ریکی ئاماده‌کارییه بۆ ڕه‌وانه‌کردنی هێزی سه‌ربازی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ستێڤه‌ن ڤاندێپوت، وه‌زیری به‌رگری به‌لجیکا، ڕای گه‌یاند، که ئه‌م هه‌نگاوه له پێناو کۆتاییهێنانه به تێرۆر و شه‌ڕی دژ به رێکخراوی تێرۆریستی داعش.
ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی که له به‌لجیکاوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت، بریتین له ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی به‌لجیکی و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی و چه‌ندین جۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی پێویست.
بڕیاره هه‌تا کۆتایی ساڵی 2017 ناردنی سه‌ربازانی به‌لجیکی بۆ هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام هاوکات ڕاگه‌یاندراوه که ئه‌گه‌ر پێویست بکات ئه‌وا ماوه‌که‌ی درێژ ده‌که‌نه‌وه و بۆ ساڵی 2018ش له ناردنی سه‌ربازی به‌لجیکی بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.
ده‌وڵه‌تی به‌لجیکا ڕای گه‌یاندووه، که هه‌موو هه‌وڵێک بۆ دابینکردنی ژیانی باش و گونجاو بۆ سه‌ربازه‌کانیان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ به‌یانی له درێژه‌ی لێدوانه‌کانی دا وه‌زیری به‌رگری به‌لجیکا، گوتی :” نابێت له‌بیری بکه‌ین که ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان په‌یوه‌سته به ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی وڵاته‌که‌مان، ئێمه له پێناو ته‌ئمینکردنی ئاسایشی هاووڵاتیانمان و به‌هێزکردنی ئابووری وڵاته‌که‌مان، سه‌ربازه‌کانمان ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌که‌ین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
