شبكة لالش الاعلامية

موئەیەد تەیب: ”پێشمەرگەى ھیچ رێککەفتنه‌ك لگەل حەشدا شەعبی نینە”

موئەیەد تەیب: ”پێشمەرگەى ھیچ رێککەفتنه‌ك لگەل حەشدا شەعبی نینە”

دهۆک-KDP.info-

چاودێری سیاسی (موئەیەد تەیب) ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ھاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچە کوردستانییەکان پێشێلکردنی دەستووری عێراق و بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستانە و دەشڵێت، جگە لە سوپای فەرمیی عێراق، پێشمەرگە ڕێککەوتنی لەگەڵ ھیچ ھێزێکی دیکەی وەک حەشدی شەعبی نییە.

(موئەیەد تەیب)، چاودێری سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”بە پێی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان ھیچ ھێزێکی عێراقی بۆی نییە بێتە ناوچە کوردستانییەکانی نێو خاکی ھەرێمی کوردستان، تا مۆڵەت لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەرنەگرێت، ئەمە بۆ سوپای فەرمیی عێراقە، جا چ جای ئەوەی کە حەشدی شەعبی بێتە ناوچە کوردستانییەکانی شنگال، ھاتنی حەشدی شەعبی بۆ شنگال پێشێلکردنی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان و ڕێککەوتنی ھاوپەیمانەتیی دژی داعشە لە نێوان عێراق و ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستاندا، لەبەر ئەوە پێویستە ئەمەریکا و عێراقیش بێنە سەر خەت و ھەڵوێستیان ھەبێت، چونکە ئێمە نیزیک دەبینەوە لە پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستان و ھاتنی حەشدی شەعبی لەو کاتەدا بۆ ئێمە جێی پرسیارە.”

ئەو چاودێرە سیاسییە دەڵێت: ”ئێمە، وەک ھەرێمی کوردستان ھیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ حەشدی شەعبی نییە، دەمەوێ ئەوەی دەگوترێت ڕاستی بکەمەوە، کە ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق و سوپای فەرمیی عێراق ھەیە، نەک حەشدی شەعبی، ئەگەر ئەوان بە بەھانەی شەڕی داعش دێنە ناوچەکە، خۆ دیارە داعش لە کوێ دەستەڵاتی ماوە و دەتوانن بچنە ئەو ناوچانەی خاکی حکوومەتی عێراقە و داعش لەناو بەرن، نەک بێنە ناوچە کوردستانییەکانی شنگال.”

(موئەیەد تەیب) دەشڵێ: ”مەشغووڵکردنی ھێزێکی وەک پێشمەرگە بە حەشدی شەعبیەوە، کە سێ ساڵە شەڕی داعش دەکات مانای زۆر ھەڵدەگرێت و پێویستە ھەرێمی کوردستان بە وردی چاودێریی ڕەوشەکە بکات، کە بە ھیچ شێوەیەک قابیلی قەبووڵ نییە، حەشدی شەعبی بێتە سەر خاکی کوردستان و مەیدانی خەباتی ئەوان دیارە و، دیاریشە خاکی کوردستان لە لایەن ھێزی پێشمەرگەوە دەپارێزرێت و ئەرکی بەرگریکردنی لە ئەستۆی ھێزەکانی ھەرێمی کوردستاندایە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالـش جەژنا كاكه‌ييان پیرۆز دکەت

karwanhaji

كۆمسیۆنا هه‌رێمێ داخوازا پاره‌یێ پێدڤی و ده‌مێ هه‌لبژارتنان دكه‌ت

Lalish Duhok

ئێكشه‌مب و دوشه‌مبێ ئه‌ڤ جهه‌ دێ مووچه‌ى وه‌رگرن

Lalish Duhok