فینلەندا وێنێ ئایلانێ کوردی ل سەر دراڤێ خۆ چاپ دکت
باسنيوز:

حکوومەتی فینلەندا وێنەی ئایلان، منداڵی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان کە ساڵی 2015 لە ئاودا خنکا، لە سەر دراوی پێنج یۆرۆیی چاپ کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی فینلەندا، حکوومەتی ئەو وڵاتە مەبەستی ڕاکێشانی سەرەنجی جیهان بۆ بابەتی دادپەروەری بڕیاری داوە کە وێنەی ئایلان، منداڵە کوردی خنکاو لە ڕۆخەکانی دەریای ئێژە، لەسەر دراوی نەتەوەیی وڵاتەکەی چاپ بکات.
ئەم بڕیارە لە سەدەمین ساڵوەگەڕی سەربەخۆیی وڵاتی فینلەندا جێبەجێ کراوە.
ئایلان، منداڵێکی ئاوارەی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بوو کە لە کاتی کۆچکردنی بنەماڵەکەی بەرەو ئەورووپا لە ۲ ژوئەنی ۲۰۱۵ لە ڕۆخەکانی دەریای ئێژە گیانی لەدەست دا و وێنەی تەرمە بێ گیانەکەی لە جیهاندا بڵاو کرایەوە و دەنگدانەوەی زۆری هەبوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
