شبكة لالش الاعلامية

ل یەمەن ژمارا تووشبوويێن ب کۆلێرايێ 100 هەزار کەس ده‌ربازكرن

ل یەمەن ژمارا تووشبوويێن ب کۆلێرايێ 100 هەزار کەس ده‌ربازكرن

رووداو-سلێمانی
رێکخراوی تەندروستی جیهانیی دەڵێ ژمارەی حاڵەتە گومانلێکراوەکانی کۆلێرا لە یەمەن سەت هەزاری تێپەڕاندووە.

لە 27 ی نیسانەوە تاکو ئێستا کە کۆلێرا لە 19 پاریزگای یەمەن بڵاوبووەتەوە، لانیکەم 798 حاڵەتی مردن بەو نەخۆشییە تۆمارکراون.

رێکخراوی خێرخوازیی ئۆکسفام دەڵێ پەتای کۆلێرا لە یەمەن هەموو کاژێرێک کەسێک دەکوژێ.

شەڕی دوو ساڵەی یەمەن لەنێوان حکومەتی وڵاتەکە و حوسییە یاخیبووەکان بووەتەهۆی وێرانکردنی سیستمی تەندروستی، ئاو و ئاوەڕۆی وڵات و ئەوەش بووەتەهۆی بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی گواستراوە، لەنێویاندا کۆلێرا لە هەمووان خێراتر لە بڵاوبوونەوەدایە. زۆرترین قوربانییەکانیش لەو ناوچانەن کە لەژێر دەسەڵاتی حوسییەکانن، بە تایبەت شاری سەنعای پایتەخت.

بەپێی ئامارە راگەیێندراوەکە، بەهۆی شەڕەکەوە نیوەی دامەزراوە تەندروستییەکانی یەمەن لەکارکەوتوون و نزیکەی 300 دامەزراوەی تەندروستی و پزیشکیی وڵاتەکە زیانیان پێگەیشتووە یان تەواو وێران بوون.

لە سایەی شەڕەکەدا مووچەی پزیشک و کارمەندان وەک پێویست نادرێ، تەنیا 30% ی دەرمان و پێداویستی پزیشکیی هاوردە دەکرێ، زبڵ لە هەموو لایەکی وڵات کەڵەکە بووە و 8 ملیۆن هاووڵاتیی یەمەن ئاوی خاوێنی خاوردنەوە و ئاوەڕۆی مۆدێرنیان نییە.

چوارشەممەی رابردوو ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت با هاریکاریی و هاوئاهەنگیی مرۆیی، پەتای ئەمجارەی کۆلێرای لە یەمەن بە “بێ وێنە لە رابردوو” نێوبرد.

کۆلێرا سکچوونێکی ئاویی توندە، بەهۆی خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بە بەکتریای ڤیبریۆ کۆلێرا روودەدات. کاتێک بەکتریاکە دەگاتە ریخۆڵە، ماددەگەلی ژەهرین دەڕژێنێ کە رەنگە ببنە هۆی سەرهەڵدانی سکچوونێکی توند. پیسایی کەسەکە وەک ئاو شل دەبێتەوە و بەوەش شلە و خوێیەکی زۆر لە جەستەی کەسەکە دەردەچن. نەخۆشییەکە پەیوەندییەکی نزیکی هەیە بە خزمەتگوزارییە بنچینەییەکانەوە. زیاتر لە ناوچە پشتگوێخراوەکان روودەدات کە ئاو و ئاوەڕۆی رێکوپێکیان نییە. 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شینبوونا گول شلێران دیمەنێن بالکێش پەیدا دکەت

Lalish Duhok

كانگايا هێكا دایناسۆرێ هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

وەزارەتا تەندروستيا عێراقێ ژمارا حاله‌تێن ئایدزێ ئاشکه‌را دکت

Lalish Duhok