شبكة لالش الاعلامية

كامێرا مۆبایلا نوويا سۆنی خەیالییە

كامێرا مۆبایلا نوويا سۆنی خەیالییە

وشه‌

كۆمپانیای سۆنی ئاشكرای كرد، دەست بە فرۆشتنی نوێترین مۆبایلی زیرەكی خۆی بەناوی “Xperia XZ Premium” دەكات و بۆ یەكەم جاریش لە ڕووسیا مۆبایلە نوێكەی دەخاتە ڕوو و دەست بە فرۆشتنی دەكات.
ئەوەی لەبارەی مۆبایلە نوێكەی سۆنییەوە بڵاو بووەتەوە، كامێرا بەهێزەكەی پشتەوەیەتی كە یەكجار بەهێز و پێشكەوتووە، تەكنیكی Motion Eyeی بە كوالێتی 19 مێگاپێكسل تێیدا بەكار هاتووە، دەتوانێ 960 وێنە لە چركەیەك تۆمار بكات، بەشێوەیەكی زۆر خێرا تەنە جووڵاوەكانیش بەشێوەی ڤیدیۆیی تۆمار بكات، كامێرای پێشەوەیشی 13 مێگاپێكسلە و بەمەش هەوادارانی مۆبایلە زیرەكەكانی تووشی شۆك كردووە.
شاشەی ئەو مۆبایلە نوێیە بە قەبارەی 5.5 بۆسە و بە دیقەی 4K HDR 2160*3840ە و بە چینێكی شووشەی دژە شوخت لە جۆری Gorilla Glass 5 ڕووپۆش كراوە. پرۆسیسەرەكەی بە پرۆسیسەرێكی پێشكەوتووی جۆری كوالكۆم سناپدراگۆن 835 دیاری كراوە، توانای هەڵگرتنی 64 گێگابایتی هەیە و خەزنی ئاسایشی چوار گێگابایت دەبێ.
پاتری ئەو جۆرە مۆبایلە توانای هەڵگرتنی 3200 میلی ئەمپێری دەبێ و تایبەتمەندی شەحنكردنەوەی خێرای بۆ دانراوە بەناوی Quick Charge 3,0، ئەوەی لای هەمووان بووەتە جێی باسوخواس كامێرای مۆبایلە نوێكەی سۆنییە و بە شۆڕشێك لە بواری كامێرای مۆبایلە زیرەكەكان ناوی دەبرێ و هەوادارێكی زۆریش تەنیا لەبەر كامێراكەی پەلەیانە تا ئەو جۆرە مۆبایلە نوێیە بكڕن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

 سامسونگێ مۆبایلا ژ جورێ نۆت8 ب دو كامیره‌یێن سه‌ره‌كی راگه‌هاند

Lalish Duhok

کانون دوو جورێن کامیرا کوالیتی بلند بەرهەمئانی

Lalish Duhok

سناپچاتەکانێن خۆ بۆ ئای ئۆ ئێس نوو بكن

Lalish Duhok