شبكة لالش الاعلامية

پێگهۆرێ جگەرێ هاته‌ ديتن

پێگهۆرێ جگەرێ هاته‌ ديتن 

خەندان-

ئەو منداڵە ئیندۆنیسییەی لە تەمەنی دوو ساڵیدا سەرنجی جیهانی ڕاکێشابوو بە کێشانی 40 جگەرە لە ڕۆژێکدا، ئێستا دەڵێت ئارەزووی خواردنی چوکلێت زیاتر لە جگەرەکێشان دەکات. 

ئەلدی ریزال لە ساڵی 2010 بەناوبانگ بوو کە دانیشتووی گوندێکی هەژارنشینی سوماترای ئیندۆنیزیا بوو، ئەلدی ڕۆژانە 40 جگەرەی دەکێشا و بەدەم لێخوڕینی پاسکیلە سێ تاییەکەیەوە سەرقاڵی جگەرەکێشان بوو.

لەگەڵ ئەوەی توانی واز لە جگەرە کێشان بهێنێت، ئێستا ئالوودەی خواردنێکی شیرین بووە.

منداڵەکە کە ئێستا تەمەنی 9 ساڵانە لە زاری خۆیەوە دەڵێت “کاتێك تەماشای خەڵکم دەکرد جگەرەی دەکێشا زۆر خۆش بوو بەلامەوە. هەستێکی خۆشە کاتێک جگەرە دەکێشیت. بەڵام ئێستا بڕوام وایە کە چوکلێت لە جگەرە باشترە.”

دوو ساڵ دواتر ئەڵدی توانی واز لە جگەرەکێشان بهێنێت بە یارمەتی حکومەتی ئیندۆنیسیا کە چارەسەری تایبەتییان بۆ دابینکرد، بەڵام ئالوودەی خواردن بوو، کێشی زۆر زیادی کرد بە ڕادەیەک لە تەمەنی پێنج ساڵیدا کێشی ٢٥ کیلۆ بوو.

ئەو منداڵە ئێستا تەمەنی 9 ساڵانە و وازی لە جگەرەکێشان هێناوە و کێشی دابەزاندووە و سەرقاڵی خوێندنە و یەکێکە لە خوێندکارە زیرەکەکانی قوتابخانەکەی.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ماری (مۆكاسین) مه‌ترسیدارترین ماره‌ لسه‌ر ئه‌ردى  

Lalish Duhok

ژبەر ئەرزانیێ‌ خەلك قەستا بازارێن ئاوارەیان دكن

Lalish Duhok

ئەندامێن خێزانه‌كێ هەست ب ئازار و نەخۆشيان ناکن

Lalish Duhok