خەوا باش دژی کاریگەریێن خوارنا نهيا ساخلهمه
رووداو:
کاتێک کرێکارەکان لە شەوی پێشووتردا خەوێکی باشتریان دەبێ، رۆژی دواتر ئاسانتر رووبەڕووی گوشار و شەکەتییەکان دەبنەوە
کاتێک کرێکارەکان لە شەوی پێشووتردا خەوێکی باشتریان دەبێ، رۆژی دواتر ئاسانتر رووبەڕووی گوشار و شەکەتییەکان دەبنەوە
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەڵێ ئەوانەی رۆژێکی درێژی پڕ شەکەتی و گوشاریان دەبێ لە کارەکانیان، ئەگەری زۆرترە ئێواران هەم زۆرتر بخۆن و هەم بژاردەی ناتەندروستانەی خۆراکیان هەبێ، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەوەش خەوێکی تەندروستانە گرنگە.
توێژەرەکان لە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و لە زانکۆکانی میشیگان و ئیلینۆی بوون و ئەنجامی توێژینەوەکەیان لە جۆرناڵی زانستی “Journal of Applied Psychology” بڵاوکردووەتەوە.
توێژینەوەکە لەسەر 235 فەرمانبەر و کرێکاری چینی ئەنجامدراوە و مەبەستی بووە پەیویەندی ببینێتەوە لەنیوان گوشار و شەکەتبوونی رۆژانی کار لەلایەک و نەریتیی خۆراکیی لەلایەکی دیکە، هەروەها لەبارەی هەبوونی کاریگەریی خەوێکی پێویست و ئارامکەرەوە لەسەر نەریتی خۆراکیی کەسەکان.
د.چوو چیانگ چانگ، پسپۆڕی دەروونناسی و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە، دەڵێ لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە ئەوا کەسانەی لە کارەکانیان رووبەڕووی شەکەتی و گوشارێکی زۆرتر دەبنەوە، ئەگەری زۆرترە جگە لە ژەمە ئاساییەکان رووبکەنە خواردنی فاستفوود و ناتەندروست لە ئێوارە و شەواندا.
هەمان توێژینەوە دەریخستووە خەوێکی باش و ئارامکەرەوە کارایەکی پارێزەرە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی شەکەتی و گوشار و خواردنی فاستفوود و ناتەندروست.
دکتۆر جانگ گوتویەتی “کاتێک کرێکارەکان لە شەوی پێشووتردا خەوێکی باشتریان دەبێ، رۆژی دواتر ئاسانتر رووبەڕووی گوشار و شەکەتییەکان دەبنەوە و کەمتریش روو لە فاستفوود و خواردنی ناتەندروست دەکەن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
