شبكة لالش الاعلامية

 پێشمەرگەى رۆل د ئازادکردنا حەویجە و دەورووبەران دا  دێ هه‌بت 

 پێشمەرگەى رۆل د ئازادکردنا حەویجە و دەورووبەران دا  دێ هه‌بت 
ZNA- هەولێر

وەزیری پێشووی پێشمەرگە لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فەرماندەی ھێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە بارەی ھۆکاری دواکەوتنی رزگارکردنی قەزای حەویجە رایگەیاند “لە رووی سەربازییەوە پێویست بوو پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ و شوێنەکانی تر، حەویجە و شاخی حەمرین و دەورووبەری پاک بکرایەتەوە و ئازاد بکرایە، دوای ئەوە پڕۆسەی رزگارکردنی مووسڵ دەستی پێبکردایە” .

شێخ جەعفەر لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “بۆ ئازادکردنی مووسڵ ھێزێکی گەورەی دوژمن لە پشت ھێزەکانی عێراقییەوەیە کە لەم ماوەی دەستپێکردنی ئازادکردنی مووسڵ تا ئێستا دەیان عەمەلیەی گەورەیان ئەنجامداوە و دەستی خۆیان وەشاندووە و کۆسپی گەورەیان دروستکردووە لە رێگەی ئازادکردنی مووسڵدا” .

قەزای حەویجە دەکەوێتە دووری ٥٥ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری کەرکووک، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کەس دەبێت و زۆرینەیان عەرەبی سوننەن ، ئەم قەزایە لە ساڵی ٢٠١٤ کەوتووەتە دەست چەکدارانی داعش و چەندین جار لەو ناوچەیەوە ھێرشکراوەتە سەر شاری کەرکووک و کێشەی گەورەیان بۆ ناوچەکە و ھێزەکانی پێشمەرگە دروستکردووە، تائێستا چەندین جار بەرپرسانی ھەرێم و پێشمەرگە داوای دەستپێکردنی ئازادکردنەوەی شارەکە کراوە لە حکوومەتی عێراقی، بەڵام بەغدا ئەو پڕۆسەیەی دواخستووە بۆ دوای رزگارکردنەوەی مووسڵ و تەلەعفەر.

فەرماندەی ھێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە کە سەرپەرشتی ئەو بەرەیەی شەڕی داعش دەکات ھۆکاری دواخستنی ئەو پڕۆسەیە بۆ مەبەستی سیاسی دەگێڕێتەوە، ئەو گوتی:” دواخستنی پڕۆسەی ئازادکردنی حەویجە مەبەستی سیاسی لە پشتەوەیە ، ئەگەر مەبەستێکی سیاسی نەبوایە لە رووی سەربازییەوە ھەڵەیەکی گەورەی سەربازیە کە پێش مووسڵ حەویجە ئازاد نەکرا ، بۆیە ئێمە وای دەبینین ھۆکاری ئەوە مەبەستی سیاسی لە پشتەوە بێت”.

لە بارەی ئەوەی حکوومەتی عێراقی داوای کردبێت پێشمەرگە بەشداری شەڕی رزگارکردنەوەی حەویجە نەکات، شێخ جەعفەر لە وەڵامدا گوتی: “ئێمە ھیچ داواکارییەکمان پێنەگەیشتووە بۆ بەشداری نەکردن لە شەڕی حەویجە و نەشمان بیستووە، ئەوەشی روون و ئاشکرا بێت لە لای ئێمە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان و عێراقییەکانیش کە بە ھاوکاری و ھەماھەنگی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان پڕۆسەی ئازادکردنی حەویجە و ناوچەکانی تر دەست پێدەکات، ئێمە پێشتر چەند جارێکی تر لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان و وەزارەتی بەرگری عێراق لەسەر ئاستی وەزارەتی پێشمەرگە و ئیدارەی کەرکووک کۆبوونەوەمان کردووە و بەرنامەمان ھەبووە بۆ ئەوەی کە چۆن حەویجە ئازاد بکەین”.

گوتیشی: “بە دڵنیاییەوە دوای ئازادکردنی مووسڵ و تەلەعفەر، دەبێت ئێمە لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان و ھێزەکانی تری ھاوپەیمانان دانیشتن بکەین و رێککەوتنێک بکەین لەسەر بەشداریکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییە عێراقییەکان و ھێزەکانی ھاوپەیمانان، وەک چۆن بۆ شەڕی مووسڵ دانیشتین و رێککەوتنمان کرد”.

بەرپرسەکەی ھێزی پێشمەرگە کە پێشتر وەزیری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بووە، جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی ھێزی پێشمەرگە رۆڵی کاریگەریان دەبێت لە ئازادکردنی حەویجە و دەورووبەری.

لە بارەی مەرجی پێشمەرگەش بۆ بەشداریکردنی شەڕی رزگارکردنی حەویجە، شێخ جەعفەر لە وەڵامدا گوتی: “ئێمە شەڕ بە مەرج ناکەین، بەلای ئێمەوە گرنگ ئەوەیە کە ئەمڕۆ گەورەترین ھەڕەشە لەسەر مرۆڤایەتی و عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان داعشە، بۆیە شکاندن و لەناوبردنی داعش و نەھێشتنی ئەو ھەڕەشەیە گەورەترین دەستکەوتە بۆ ئێمە، بەڵام بە راستی بە پێی ئەو رێککەوتنەی کە دەیکەین لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بە ئامادەبوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، لەوێ رۆڵی ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و داھاتووی ناوچەکە و جێگیربوونی ھێزەکانیش دیاری دەکرێت”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا و لە بارەی مەترسییەکانی حەشدی شەعبی لەسەر ناوچەکانی شنگال و ناوچەکانی تری سنووری ھەرێمی کوردستان، ئەو بەرپرسە باڵایەی پێشمەرگە بە نیگەرانییەوە باس لەو مەترسیانە دەکات و دەڵێت “ئەگەر بە شێوەیەکی گشتی سەیر بکەیت وەک راستییەک ھەڕەشەیەکی گەورە دەبینیت لەسەر ھەموو ناوچەکە، بەڵام دوای ئەوە نازانین چ رووداوێک دێتە پێشەوە و چی روودەدات و چی دەبێت، بەڵام کە بەو شێوەیە سەیر دەکەیت لە دوای داعش مەترسییەکی گەورە لەسەر ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان و لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەیە ، ئەو مەترسییەش لە لایەن حەشدی شەعبیەوەیە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژبه‌ر بەره‌ڤانيكرنێ ژ مافێن هەرێما کوردستانێ سێ پەرلەمانتارێن کورد هاتنه‌ سزادان

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی پێشوازى ل‌ پاتریارکێ نوو یێ کەنیسەیا رۆژهەلاتا که‌ڤن كر

Lalish Duhok

حاجی ئۆمه‌ران.. ئیرانێ كارێن بازرگانی دگه‌ل هه‌رێمێ راگرتن

Lalish Duhok