شبكة لالش الاعلامية

بزانن تەلەڤزیۆن چەند زیانێ دگه‌هينته‌ زارۆكان؟

بزانن تەلەڤزیۆن چەند زیانێ دگه‌هينته‌ زارۆكان؟
باسنيوز:

لای ھەندێک کەس، ئالوودەبوون تەنیا بە جگەرە و نێرگەلە و ماددەی ھۆشبەرە، بێ گومان ئەوانە زیانی زۆرە، بەلام ئالوودەبوون بە تەماشاکردنی تەلەڤزیۆنیش زیانی یەکجار زۆرە.

ماڵپەڕی (مەوزوع) زیانەکانی ئالوودەبوون بە تەلەڤزیۆن بەپێی توێژینەوە زانستییەکان بەم خاڵانە روون دەکاتەوە:

• دایک و باوک ئاگایان لە منداڵەکەیان نامێنێت، ئەو کەسانەی کە لە سەعاتێک زیاتر تەماشای تەلەڤزیۆن دەکەن، لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە، لە منداڵەکانیان جیا دەبنەوە.

• جیابوونەوە لەنێوان تاکەکانی خێزان زیاتر دەکات.

• منداڵان فێری رەفتاری ناپەسەند دەبن، بەتایبەتی ئەگەر دایک و باوکان ئاگاداری منداڵەکەیان نەبن و نەزانن منداڵەکەیان تەماشای چی دەکات، چونکە تەلەڤزیۆن وەکوو جاران نەماوە، ئێستا زۆر کەناڵ لەخۆی دەگرێت، ھەندێ کەناڵ ھەن کە منداڵەکە لەسەر ڕێگەی ڕەوشتی جوان لادەدات.

• کار لە ئاستی ڕۆشنبیریی منداڵەکە دەکات، ئەگەر تەماشای ئەو کەناڵاەنە بکات، کە ئاستی ڕۆشەنبیری دێنێتە خوارەوە.

• بێھێزکردنی مێشک، بە پڕکردنی بە زانیاریی بێ سوود.

• خەوتنی جەستەیی بە شێوەیەکی بەرچاو، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، تەماشاکردنی تەلەڤزیۆن، دوای تێپەڕبوونی یەک خولەک، مێشکی کەسەکە دەچێتە ناو حاڵەتێکەوە، وەکوو خەوتن وایە.

• بڵاوکردنەوەی ترس لەناو دڵی کەسەکان، بەتایبەتی منداڵان، ئەگەر تەماشای ئەو ھەواڵانە بکات، کە کوشتن و خوێنی تێدا دەردەکەوێت.

• لاساییکردنەوەی کوێرانە، واتا لاساییکردنەوەی ئەو کردارانەی کە لە فیلمی ترسناک، یاخود فیلمی ئاکشن، یان لە بەرنامەکانی وەکوو (زۆرانبارزی) دەردەکەوێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حەفتیا بھێت رۆژ بو دەما 90 خولەکان دێ غەیریت

Lalish Duhok

قارس.. پله‌یا گه‌رمێ گه‌هشته‌ 30 پله‌یان دبن سفرێ دا

Lalish Duhok

چینێ بله‌زترين شه‌مه‌نده‌فه‌ر ل جیهانێ دروستكر

Lalish Duhok