8400 سه‌ربازێن عێراقی د شه‌رێ مووسلێ د هاتينه كوشتن و برینداركرن
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، رۆژی دووشه‌ممه ئاماری كوژراو و بریندارانی سوپای عێراقی له جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵدا ئاشكراكردووه كه ماوه‌ی 9 مانگی خایاند و له رۆژی 10/7/2017 كۆتاییهات. ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه كه‌ره‌سته و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی عێراق، به‌شیكی دیكه‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی جه‌نگه‌كه بووه.
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه له زاری به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداوه ده‌ڵێت “نزیكه‌ی 1400 سه‌ربازی عێراقی له جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵدا كوژراون و 7000 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون”.
له لایه‌كی دیكه‌وه، جه‌نه‌راڵ ستیڤن تاونسیند فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی دژی داعش له عێراق ده‌ڵێت “ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی سوپای عیراقی زیانی زۆریان لیكه‌وتووه، به جۆرێكه ته‌نانه‌ت جامی پێشه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان شكاون”.
ئه‌و زانیاریانه له كاتێكدایه، پێشتر به‌رپرسانی سوپای عێراقی ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه “زۆرترین زیان له ریزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و هێزه‌كانی دژه تیرۆر بووه”.
به‌ڵام راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز باسی زیانه‌كانی سوپای عێراق ده‌كات و ئاماژه به زیانه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیكه نه‌كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
