كورده‌ك دچته د په‌رتۆكا گێنس دا
وشه
كوره كوردێك دوو ڕیكۆردى جیهانى ده‌شكێنێ و بۆ یه‌كه‌م جار ناوى وه‌ك كوردێك تۆمار ده‌كات له ناو كتێبى گینسدا.
جه‌رجیس ڕه‌شید له شارى دوبه‌ى به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌ى كتێبی گینس ده‌كات بۆ ژماره پێوانه‌یییه‌كان و دوو ژماره‌ى پێوانه‌یی جیهانى ده‌شكێنێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م جه‌رجیس ڕه‌شید به “وشه”ى ڕاگه‌یاند: “دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه هه‌وڵى شكاندنى ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌ده‌م ئه‌مڕۆ ناوم چووه كتێبى گینس و دوو ڕیكۆرد و ژماره‌ى پێوانه‌ییم شكاند، له دوبه‌ى تاقیكردنه‌وه‌م بۆ كرا له‌لایه‌ن لێژنه‌ى تایبه‌ت و شاره‌زایانى كتێبى گینس”.
زیاتر گوتى: “به‌شناو لێدان له‌سه‌ر په‌نجه‌كانم، له‌سه‌ر بۆكس و له‌سه‌ریه‌ك قاچ به‌شێوازى چه‌مانه‌وه توانیم كه‌متر له یه‌ك خوله‌ك ئه‌نجامى بده‌م و ماوه‌یه‌كى دیاركراودا 49 شناو لێده‌م له‌كاتێكدا 20 كیلۆ ئاسنى قورساییشم له‌سه‌رپشت بوو، ئه‌مه سه‌رنجى شاره‌زایانى كتێبه‌كه‌ى ڕاكێشاو به‌گه‌رمى پێشوازیم لێكراو ناوم چووه ناو ئه‌و كتێبه و بڕوانامه‌م پێ به‌خشرا”.
له كۆتایدا گوتى: “به ئاڵاى كوردستان به‌شداریم تێدا كرد، تا ئێسته له‌دوبه‌یم و نه‌گه‌ڕاومه‌ته‌وه و ئاماده‌بووان سه‌رقاڵى وێنه‌گرتنن له‌گه‌ڵمدا، ماوه‌ى چوار ساڵه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گینس ده‌كه‌م و خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ گینس به‌ره‌و ڕووم هات و ناوم چووه ناو ئه‌و كتێبه جیهانییه”.
جه‌رجیس ڕه‌شید خه‌ڵكى شارى دهۆكه و ماوه‌ى 14 ساڵه وه‌رزش ده‌كات، یه‌كه‌م كورده ناوى له كتێبى گینس بۆ پێوانه جیهانییه‌كان تۆمار كراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
