شبكة لالش الاعلامية

بارودۆخێ کوردستانێ ل کۆڕبەندێ ئابوورى يێ نێڤ دەولەتی پۆلۆنیا هاته‌ به‌حسكرن 

بارودۆخێ کوردستانێ ل کۆڕبەندێ ئابوورى يێ نێڤ دەولەتی پۆلۆنیا هاته‌ به‌حسكرن 

پۆڵۆنیا-KDP.info-

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا لە کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتیدا بارودۆخی کوردستانی لە پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی خستە ڕوو.

لە ڕۆژانی 5-7ی سێپتامبەر لە شاری کرینیچا Krynica، کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو، کە یەکێكە لە گەورەترین ڕووداوە سیاسی و ئابوورییەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوڕووپایە، لە نێو میوانەکاندا (زیاد ڕەئووف)، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بەشدارە، کە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری پلاندانان، (د. عەلی سندی) یاوەریی دەکات.

ئەمساڵ بابەتی سەرەکیی کۆڕبەندەکە بریتییە لە بیروبۆچوون لەسەر شێوەی نوێی ئەورووپا و جیهان لە سەردەمی هەڕەشەکاندا. لە پانێڵی کردنەوەی کۆڕبەندەکەدا هەریەك لە سەرۆکانی پۆڵۆنیا و جۆرجیا و مەکدۆنیا بەشدارییان کرد. هەروەها لەو دیدارە نێودەوڵەتییەدا سەرۆکوەزیرانی وڵاتان و وەزیران و پەرلەمانتاران و خاوەنی کۆمپانیاکانی پۆڵۆنیا و ئەورووپا ئامادەن.

ڕۆژی یەکەمی کۆڕبەندەکە، (زیاد ڕەئووف) دەرفەتی بوو گفتوگۆ بکات لەسەر بارودۆخی کوردستان پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و شیکردنەوەی بۆ کرد، هەروەها بارودۆخی کوردستانی لەگەڵ پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنووسان و خاوەنکار و کۆمپانیاکانی بیانی تاوتوێ کرد.

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و (زیاد ڕەئووف) بۆ ڕۆژانی تری کۆنفرانسەکە پلانیان هەیە بەشداری بکەن لە پانێڵی وتووێژەکاندا، هەروەها دیدار لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی گەشەپێدان و پەرلەمانتاران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆك بارزانی ب هەلكەفتا سالڤەگەرا سەرهلدانا گەلێ كوردستانێ پەیامەك بەلاڤكر

Lalish Duhok

مایكل فالۆن: ئۆپه‌راسیۆنا دۆرپێچا مووسلێ ل هه‌فتیێن بهێت دێ ده‌ستپێكه‌ت

Lalish Duhok

خوارنا سێڤێ دژی پەنجەشێرێیە و ژ بۆ ژنێن دووگیان پێدڤیە بێ قەشر بهێتە خوارن

Lalish Duhok