شبكة لالش الاعلامية

هەلبژارتنێن ئەنجوومەنێ پارێزگه‌هان ل عێراقێ هاتنه‌ پاشئێخستن  

هەلبژارتنێن ئەنجوومەنێ پارێزگه‌هان ل عێراقێ هاتنه‌ پاشئێخستن  

وشه‌

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئاگەدار دەكاتەوە لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە عێراق، كە بڕیاربوو لەم مانگەدا بێتە سازكردن.

میقداد شەریفی ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیاران و گوتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق ئەمڕۆ یەكشەم لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند كە نووسراوێكی فەرمیان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەدەست گەیشتووە لەو بارەوە.

شەریفی روونی دەكاتەوە كە لە نووسراوەكەدا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری خۆی ژمارە 11 تایبەت بە دیاریكردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی نا رێكخراو بە هەرێم بۆ ساڵی 2017 هەڵ دەوەشێنێتەوە.

روونی كردەوە، ئەو بڕیارە هەڵوەشێندراوە ئەنجوومەنی وەزیران پێشتر خۆی دەری كردبوو، كە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی لە عێراق لە 16ی سێپتێمبەری ئێستە دیاری كردبوو، ئەوەش لە دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجوومەنەكە لە لە 9ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ.

شەریفی دووپاتی كردەوە كە ئەنجوومەنی وەزیران ئەو بڕیارەی خۆی بە كۆمسیۆن راگەیاندووە، بەو پێیەی پێشنیازی وادەیەكی تر بۆ بەڕێەوەچوونی هەڵبژاردنەكە بكات كە لەگەڵ بڕگەی یەكەمی مادەی 46 لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ژمارە 36ی هەمواركراوی ساڵی 2008دا بگونجێت.

دەبووایە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە مانگی نیسانی ئەمساڵ ساز بكرێت، بەڵام بەهۆی بوونی رووبەرێكی فرەوانی عێراق بەدەستی داعشەوە و بوونی ئاوارەیەكی زۆر، هەڵبژاردنەكە بۆ 16ی ئەیلوول/ سێپتێمبەر دوا خرا، ئێستەش بەهۆی بەردەوامیی تەنگژەكان، عێراق نەیتوانی هەڵبژاردن ئەنجام بدات، پێشبینی دەكرێت كە هەڵبژاردنی پارێزگاكان و گشتی لە عێراق لە ساڵی داهاتوودا بەیەكەوە ئەنجام بدرێن.

سەرچاوە: بەغداد تودەی

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عێراق.. کورتئینان د بودجەیێ گشتیێ ٢٠١٧ێ دا ژ ٢٦ ملیار دۆلاران زێدەترە

Lalish Duhok

پێله‌كا دى يا گه‌رمێ روو دكه‌ته‌ كوردستانێ 

Lalish Duhok

كۆنگرێسێ ئه‌مریكا كار بۆ پێدانا سیسته‌مێ به‌رگرییا ئاسمانى ب پێشمه‌رگه‌ى دكه‌ت

Lalish Duhok