شبكة لالش الاعلامية

خشتەیەك بۆ پێدانا مووچەى دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن

خشتەیەك بۆ پێدانا مووچەى دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن

گه‌لى كوردستان:

وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەكارییەكانی بۆ بڵاوكردنەوەی خشتەیەكی نوێی پێدانی مووچەی فەرمانبەران دەستپێ‌ كردوەو چاوەروانیش دەكرێت ناوەراستی هەفتەی داهاتوو خشتەكە بڵاوبكرێتەوە.
لەوبارەیەشەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە ماڵپەری تۆری هەواڵی سلێمانی رایگەیاندوە: ئامادەكارییەكانیان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی (9)ی فەرمانبەران دەستپێ‌ كردوەو لەئیٍَستاشدا چاوەروانی بریاری ئەنجومەنی وەزیران دەكەن بۆ ئەوەی خشتەكە بڵاوبكەنەوەو دەست بە دابەشكردنی مووچە بكەن.
سەبارەت بە مووچەی خانەنشینانیش ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستۆتەروو كەلەبەرئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا مووچەی خانەنشینان دابەشكراوە ئەمساڵ هیچ مووچەیەكی تریان پێ‌ نادرێت و تەنها مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت.
هەروەك سەرچاوەكە ئەوەی رەتكردۆتەوە كە بەتەنها مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش بكرێت و ئاشكرایكردوە كە تەواوی وەزارەتەكان یەك مووچەی تر وەردەگرن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێزه‌كا ئه‌مریكی گه‌هشته‌ گه‌یاره‌

Lalish Duhok

78 ساڵ بسه‌ر دامه‌زراندنا كۆمارا كوردستان ده‌رباز دبن 

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی:ملیۆن ڤاكسینێن كۆرۆنايێ دابینكرينه‌

Lalish Duhok