شبكة لالش الاعلامية

تایبەتمەندییەکا نوو بۆ فەیسبووکى هاته‌ زێده‌كرن

تایبەتمەندییەکا نوو بۆ فەیسبووکى هاته‌ زێده‌كرن
باسنيوز:

بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ تۆڕەکەیان، لە سەرانسەری جیھاندا، بەردەست کرد.

ڕۆژی ھەینی 15/12/2017، بەرپرسانی فەیسبووک، تایبەتمەندییەکی نوێیان بە ناوی دوگمەی (Snooze) بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد، کە ئەو تایبەتمەندییە لەسەر ناوی ھەموو ھاوڕێکانت دەردەکەوێت، ئەگەر لەسەر ناوی ھەر ھاوڕێیەکیشت دایبگریت، بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ھیچ بڵاوکراوەیەک (پۆستێک)ی ئەو ھاوڕێیەت نابینی.

لەو 30 ڕۆژەدا، ھەر کاتێک بتەوێت دەتوانی تایبەتمەندیی (Snooze) لەسەر ناوی ھاوڕێکەت لابەریت و دووبارە بڵاوکراوەکانی دەبینیتەوە، ئەگەر ئەو دوگمەیەش دابگریت، ھاوڕێکەت پێی نازانێت.

دوای ئەوەی ئەو 30 ڕۆژە تێدەپەڕێت، فەیسبووک بەشێوەیەکی خۆکاری، ئاگادارکردنەوەیەکت بۆ دەنێرێت و پێت دەڵێت، کە 30 ڕۆژەکە کۆتایی ھاتووە و لەمەوپاش بڵاوکراوەکانی ئەو کەسە دەبینیت.

ئەو تایبەتمەندییە بۆ ئەو کەسانە سوودی ھەیە، کە چەند ھاوڕێیەکیان لەنێو فەیسبووکدا ھەیە، بەردەوام بڵاوکراوەی بێسوود بڵاو دەکەنەوە و حەز ناکەن ئەو بڵاوکراوانەیان ببینن.

فەیسبووک لە ساڵی 2004دا کارا کرا، ئێستاش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکیش، بەردەوام خزمەتگوزاریی بەسوود بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شاشيه‌كا مه‌زنا سیستەمێ کارپێکرنا ئایفۆن ئاشکه‌را بوو

Lalish Duhok

ترومبێلا شوماخەر ب 13.2 ملیۆن دۆلاران هاته‌ فرۆتن 

Lalish Duhok

ئەپل مه‌زنترين مۆبایلا ئایفۆنێ دروست دکت

Lalish Duhok