ل کەنارێن ئوسترالیا جەستەیەکێ نامۆ هاته ديتن
خەندان-
لە یەکێک لە کەناراوەکانی ئوسترالیا جەستەیەکی نامۆ دۆزراوەتەوە بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی زاناکان پێدەچێت جەستەی ئاژەڵێکی نامۆی ئاوی بێت و کە لەقوڵایی دەریاوە شەپۆلەکانی دەریا راپێچی وشکانییان کردبێت.
بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی The Morning Bulletin” ” ئوسترالی دوای ئەوەی جەستە نامۆکە دۆزرایەوە بووە جێی باسوخواسی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و بە چەندین شێوە چالاکوانان رای خۆیان لەسەر دەربڕی و هەریەکێک بەجۆرێک شیکاری بۆ کردووە.
جەستە نامۆکە درێژییەکەی یەک مەتر و نیو دەبێت و سەری لە شێوەی تۆپێکی باسکەدایە، بەڵام کلکی شاراوەتەوەو دیار نییە، لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی ئەو ئاژەڵە هەموویانی کردووەتە دووبەشەوە، بەشێکی زۆریان هاوڕان لەسەر ئەوەی ئەو ئاژەڵە ماسی قرشی رەمادی بێت، هەندێکی تریش رایان وایە جەستەی بوونەوەرێکی نامۆی ترسناک بێت و هیچ جوانییەک رووخساری دانەپۆشیوە.
لەماوەی ئەمساڵدا چەندین جۆری تەنی نامۆ دۆزراوەتەوەو بەجۆرێک هەندێکیان لە بۆشایی ئاسماندا دۆزراونەتەوەو وەک بوونەوەری ئاسمانی ناویان براوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
