شبكة لالش الاعلامية

خوارنا ماسی کار ل زیرەکی و نڤستنا زارۆكى دكت

خوارنا ماسی کار ل زیرەکی و نڤستنا زارۆكى دكت

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە خواردنی ماسیی لە منداڵاندا ئاستی زیرەکیی بەرزدەکاتەوە و کواڵیتیی خەو باش دەکات، ئەویش چونکە بە چەوریی بەسوودی (ئۆمێگا 3) و چەند جۆرێک لە پرۆتینی پێویست دەوڵەمەندە.

توێژەرەکان لە زانکۆی پەنسلڤینیای ئەمریکییەوە بوون و ڤەکۆڵینیان کردووە لە پەیوەندیی نێوان خۆراک و کواڵیتیی خەو و زیرەکیی منداڵان. ئەوان بۆیان دەرکەوت خواردنی ماسیی لانیکەم هەفتانە جارێک، کواڵیتیی خەوی منداڵان باش دەکات و ئاستی زیرەکیش بەرزدەکاتەوە.

کواڵیتیی خەوی منداڵ پەیوەندییەکی پتەوی بە ئاستی زیرەکییەوە هەیە، بۆیە دوور نییە لە رێگەی درووستکردنی خەوێکی رێک و پێکەوە ماسیی خواردن ببێتەهۆی زیادکردنی ئاستی زیرەکی، بەڵام توێژینەوەی پێشوو هەیە کە دەریخستووە ماسیی بەهۆی هەبوونی ئۆمێگا 3 تەندروستیی مێشک باشدەکات.

توێژینەوەکە لەسەر 541 منداڵی تەمەن 9-11 ساڵان ئەنجامدراوە و تێیدا پرسیارکراوە لەبارەی ئەوەی چەندە ماسی دەخۆن، پاشان تاقیکردنەوەی ئاستی زیرەکییان بۆ ئەنجامدراوە. بۆ زانینی کواڵیتی خەویشیان پرسیار لە دایک و باوکیان کراوە.

توێژەران بۆیان دەرکەوت ئەو منداڵانەی هەفتانە ژەمێک ماسیی دەخۆن، ئاستی زیرەکییان 4.8 خاڵ زیاترە لەوانەی نایخۆن، ئەوانەش کە بە بڕی کەمتر ماسییان دەخوارد، بە راددەی 3.3 خاڵ ئاستی زیرەکییان زیاتر بوو لەوانەی ماسیی بە دەگمەن دەخۆن یان هەر نایخۆن.

هەروەک رێژەی زۆری ئەوانەی خەوێکی باشیان هەبوو، لەو منداڵانە بوون کە ماسیی زیاتر دەخۆن.

لە توێژینەوەکەدا رێنمایی دراوەتە دایک و باوکان کە لە تەمەنی دوو ساڵییەوە منداڵەکانیان رابهێنن لەسەر خواردنی ماسیی، بە تایبەت ئەو جۆرانەی بڕی جیوە تێیاند کەمە؛ وەکوو ماسی سەلەمۆن.

ئەوان دەڵین لە گەورەکانیشدا ماسیی خواردن بۆ مێشک، چاو، دڵ و بۆڕییەکانی خوێن بەسوودە

توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستیی (Scientific Reports) بڵاوبووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مسر.. كارگه‌هه‌كا مۆمیاكرنێ هاته‌ ‌دیتن

Lalish Duhok

نووترین ڤه‌كۆلين لسه‌ر ده‌ستپێكا دروستبوونا مرۆڤى

Lalish Duhok

بهێزترین كه‌شتییا ئه‌سمانی گه‌شتا خوه‌ بۆ نێزیكی مه‌ریخێ ده‌ستپێكر

Lalish Duhok