شبكة لالش الاعلامية

زانیارییەكا نوو دەربارەی رێككەفتنا هەرێمێ و بەغدا ئاشكه‌را دبت 

زانیارییەكا نوو دەربارەی رێككەفتنا هەرێمێ و بەغدا ئاشكه‌را دبت 

SNN:

هەرێم و بەغدا هەنگاوێكی نوێ بە ئاراستەی ڕێككەوتن لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكان دەنێن و سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لەپەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: 70%ی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا تەواو بووە، بەڵام بەشە قورسەكەی ماوە.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور دەبێت و پێموایە زۆری نەماوەو 70%ی ئەو رێككەوتنەش تەواو بووە.

وتیشی: “بەشە قورسەكەی ماوە رێككەوتنی لەسەر بكرێت، ئەویش قەرزەكانی هەرێم، گرێبەستە نەوتییەكان، مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی نەوت لەوانەش كۆمپانیای رۆسنەفتی روسیا”.

بەوتەی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە، “لەكۆتاییدا هەرێم و بەغدا بەناچاری دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی”.

سەبارەت بەوەی ئایا حكومەتی عیراق راستگۆیە لەناردنی موچەی فەرمانبەران یان دەستی دەستی دەكات، د.شێركۆ جەودەت دەڵێت: “كێشەكە لەوەدایە كاتی چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەران كەوتۆتە قۆناغی ئامادەكاری بەرەو هەڵبژاردنەكانی عیراق، لەگەڵئەوەشدا حكومەتی عیراق كەوتە هەڵەوە، كە لەبەرامبەر ئەگەری فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەكی نایاسایی لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەوە، سزای میللەتێكی دا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی: ل ده‌مه‌كێ نێزیك دێ گهۆرینێن مه‌زن د ناڤا حزبێ دا هێنه‌ كرن

Lalish Duhok

ئاسایشا سلێمانيێ هەوله‌كا تیرۆریستى شكاند

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی ناڤه‌رۆكا دیدارێن خۆ ل له‌نده‌ن به‌رچاڤ دكت 

Lalish Duhok