شبكة لالش الاعلامية

ئاوارێن کریستیانێن تلکێفێ: ئەرەبا مالێن مه‌ داگیرکرینه‌ 

ئاوارێن کریستیانێن تلکێفێ: ئەرەبا مالێن مه‌ داگیرکرینه‌ 
رووداو – تلسقۆف

سەرەڕای ئەوەی ناوچەکەیان کۆنترۆڵکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی عەرەب ماڵ و موڵکیان داگیرکردوون و ناوچەکەشیان سەقامگیر نییە، بەشێکی کریستیانە ئاوارەبووەکانی قەزای تلکێف نەگەڕاونەتەوە.

مەریەما، ژنێکی کریستیانی ئاوارەی تلکێفە و ئێستا لە ئەلقووش نیشتەجێیە، لەگەڵ هەر جەژن و بۆنەیەکی تایبەت بە کریستیانەکان، زیاتر بیری ماڵەکەی خۆی دەکات لە تلکێف.

مەریەما نەعمۆ دەڵێ “جەژنەکانی ئێمە لە تلکێف زۆر خۆش بوون. هەموومان بەیەکەوە لەگەڵ ئامۆزا و برا و کەسوکارمان دەژیاین، بەڵام ئێستا هەریەکەمان ئاوارەی شوێنێک بووین. ئەوە چوارەم ساڵە لە ئاوارەییدا دەژین و، جەژنەکانمان وەکو پێشتر خۆش نەماون”.

پێشمەرگە ئەرکی پاراستنی تلسقۆفی لەسەر شانە و تاوەکو ئێستا 90%ـی خەڵكی شارۆچکەکە بۆی گەڕاونەتەوە، بەڵام لە تلکێف کە هێزە عێراقییەکان ئەرکی پاراستنی جێبەجێ دەکەن، تەنیا دوو خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

مەسیحییەکانی تلکێف باسی ئەوە دەکەن، لەدوای ئاوارەبوونیان خێزانی عەرەب لە شوێنی ئەوان لە ماڵەکانیان نیشتەجێ بوون، ئەیاد یەکێکە لەو ئاوارە مەسیحییانەی ماڵەکەی لە تلکێف لەلایەن خەڵکی عەرەبەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەیاد زەیە، کریستیانی ئاوارەی تلکێف دەڵێ “من لێرە ئاوارەم و لە خانووی کرێ نیشتەجێم، لە تلکێف عەرەب چوونەتە ماڵەکە و لەنێوی نیشتەجێ بوون. ئەگەر چۆڵی بکەن، دووبارە دەگەڕێمەوە و ماڵەکەم نۆژەن دەکەمەوە”.

قەزای تلکێف یەکێکە لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان و پێش شەڕی داعش 1500 خێزانی کریستیانی تێدا دەژیان. ئاوارە کریستیانەکانی تلکێف دەڵێن هەتاوەکو پارسەنگی هێز بەمجۆرە بێت و پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناوچەکە، رووناکەنەوە تلکێف.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عه‌بادی: شه‌رێ داعش داوى هات 

Lalish Duhok

سپۆتنیک.. ئەمریکا دژی رێفراندۆم و سەرخوەبوونا کوردستانێ نینە

Lalish Duhok

فازل ميرانى: پۆستێ سه‌رۆك كۆمارى دێ د به‌رژه‌وه‌ندا پارتى دا ئێكلا بيت

Lalish Duhok