دانیمارك هێزێن خۆ ژ عێراقێ ڤه‌دكێشت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری دانیمارك رایگه‌یاند: “60 ئه‌ندامی هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی له عێراق ده‌كێشێته‌وه، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش كۆنترۆڵی كردبوون ئازاد كراوون”.
وه‌زاره‌تی به‌رگری دانیمارك له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: “پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی هێزه تایبه‌ته‌كه قۆناغ به قۆناغ ده‌بێت و تا پاییزی ئه‌مساڵ درێژه ده‌كێشێت”.
دانیمارك به نزیكه‌ی 180 سه‌رباز كه له بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌لئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار جێگیربوون، وه‌ك به‌شێك له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كاریان پرۆسه‌ی چاودێری بووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
