شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ل گەڵ سەرۆك کۆمارێ تورکیا کۆمبوو

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ل گەڵ سەرۆك کۆمارێ تورکیا کۆمبوو

باسنيوز:

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنکەرە، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا کرد بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ حکوومەتی نوێی تورکیا خواست.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە و فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری و هەماهەنگیی لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ئالوگۆڕی بازرگانیدا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێله‌كا دی یا به‌فر و بارانێ دێ هه‌رێمێ ڤه‌بگریت

Lalish Duhok

عێراق: ئه‌بو به‌كر به‌غدادى نه‌هاتيه‌ كوشتن 

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکومەتێ پێشوازيێ ل باڵیۆزی بەلجیکا ل عێراقێ و ئوردنێ دکه‌ت

Lalish Duhok