لدووڤ ئامارهكێ ل جیهانێ دا هەر مرۆڤهک ڕۆژانە ٢٤ کیلۆيێن شەکرێ بکاردئينت
ئێن ئارتى2:
پێویستە مرۆڤ زانیاری لەسەر ئەو خۆراکانە هەبێت کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنێت و دەیخوات، شەکریش یەکێکە لەو خۆراکانەی کە هەموو مرۆڤێک ڕۆژانە دەیخوات و کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت.
لەتیف ڕەئوف ڕاهێنەری ڕۆشنبیریی تەندروستی، لە بەرنامەی “بەیانیت باش کوردستان” لە کەناڵیNRT ، باسی لە پێکهاتەی شەکر و جۆرەکانی و زیانەکانی و رێژەی بەکارهێنانی شەکر کرد.
ئەو ڕاهێنەرە لە پێناسەی شەکردا وتی: شەکر، ئەو خۆراکە خراپەیە کە مرۆڤ بۆ چێژ و خۆشی چەند سەد ساڵێکە مرۆڤ لە قامیشی شەکر و لە چەوەندەری شەکر دروستدەکرێت، لە ئەنجامی کرداری وردکردن و هاڕین و شتنەوە و گەرمکردن و کوڵاندن و کۆمەڵێک کارلێکی کیمیایی دواتر دەبێتە گیراوەیەکی خۆش و شیرین کە پێی دەوترێت شەکر، زانایان دەڵێن لە قامیشی شەکرەکەوە ٦٤ ماددەی ڤیتامین و توخمی کانزایی تێدایە، بەڵام لە کۆتاییدا بە تەنیا شەکرەکە دەمێنێتەوە.
دووجۆر شەکر هەیە، شەکری سپی و شەکری بۆر، لەتیف ڕەئوف لەبارەی جۆرەکانی شەکرەوە دەڵێت: بەهۆی هەرزانییەکەیەوە لەبازاڕدا شەکری سپی زۆرە، جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە، شەکری بۆر لەسەدا دووی باشە کە کۆمەڵێک ڤیتامین و توخمی کانزایی تێدایە، بەهۆی ئەوەی کە دۆشاوی هەنگوین یان دۆشاوی شەکری تیا دەمێنێتەوە.
لە بارەی ڕیژەی تەندروستی بەکارهێنانی شەکرەوە ئەو ڕاهێنەرەی بواری ڕۆشنبیری تەندروستی وتی: “کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی دیارییان کردووە، کە پێویستە پیاوان لەشەو و ڕۆژێکدا ٩ کەوچکی چا شەکر زیاتر نەخۆن کە دەکاتە ٣٧ گرام و نیو، ژنان پێویستە لە شەو و ڕۆژێکدا ٦ کەوچکی چا زیاتر نەخۆن کە دەکاتە ٢٥ گرام، ئەمەش بۆ کەسێکە کە کێشەی قەڵەوی و شەکرەی نەبێت.”
لە بەرنامەکەدا لەتیف ڕەئوف ئەو ئامارانەی خستەڕوو کە لەجیهاندا لەسەر شەکر ئەنجامدراون و دەڵێت: ” لەجیهاندا بەکارهێنانی شەکر لە زیادبووندایە، بەپێی ئامارەکان ساڵانە لە جیهاندا ١٦٨ ملیۆن تەن بەرهەمدەهێنرێت، بەپێی ئەم ئامارەش لە ساڵێکدا هەر کەسێک ٢٤ کیلۆ شەکری بەردەکەوێت، لە کوردستان بەهۆی زۆرخواردنەوەی چا کە شەکری زۆر تێدا بەکاردێت، ئەمەش وایکردووە زیاتر شەکر بخورێت.”
لەتیف ڕەئوف ڕاهێنەری ڕۆشنبیریی تەندروستی، لەبارەی زیانەکانی شەکرەوە وتی: شەکر کاتێک دەبێت بە ژەهر لەو ڕێژەیەی کە دیاریکراوە زیاتر بخورێت، چونکە کۆمەڵێک ڕاستی زانستی لەسەر زیاد بەکارهێنانی شەکر دەرکەوتوون کە مەترسین بۆ مرۆڤ، زیادخواردنی شەکر دەبێتە هۆی زیاد ڕشتنی هۆرمۆنی دۆپاماین، کە وادەکات هەست بەخۆشی و لەزەت بکەیت و واتلێدەکات ئالودەی بیت، کە بەردەوامیش بیخۆیت وزەیەکی زۆرت پێدەدات و جەستە سەرفی ناکات و دواجار دەبێتە هۆی قەڵەوی و کۆمەڵێک گرفت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
