بەرپرسهكى حكوومەتێ: سیستەمێ مووچى دێ بته ئەلیكترۆنی
ZNA – ههولێر
حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێناسەی ئەلیكترۆنی بۆ مووچەخۆران دروستكردووە و بەم نزیكانەش سیستەمی مووچە و لیستی مووچە بە ئەلیكترۆنی دەكرێت
هیوا فەرزندە ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: هەر مووچەخۆرێك پێناسەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ دروستكراوە، ئێستا پڕۆفایلمان بۆ ملیۆنێك و 200 هەزار مووچەخۆر كردووە، هەر یەكەو لە سیستەمێكی مەركەزی داندراوە و پڕۆسەكەش تەواو بووە.
ئهو روونی كردەوە، ئەگەر بەرپرسانی حكوومەت یان سەرۆك وەزیران بیانەوێت زانیاری لەسەر مووچەخۆرێك بزانن بە چەند چركەیەك زانیاریەكان دەخرێتە سەر شاشە.
تاوەكو ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك و 206 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە سیستەمی تۆماری بایۆمەتری تۆماركراون و سیستەمەكەش بەردەوام دەبێت لە كاركردن.
ئەفەندی گوتیشی: دوای ئەو قۆناغە لە قۆناغی دووەم دەیانەوێت ئەو سیستەمە ببەستنەوە بە گەنجینەكان” لەو قۆناغە دەمانەوێت ژمێریاری ئەلیكترۆنی دروست بكەین بۆ گەنجینەكان پێویست بە سیستەمی كۆن و لیستی موچە ناكات بەڵكو هەموویان دەخرێنە نێو سیستەمێكی مەركەزی و لیستی مووچە بە ئەلیكترۆنی دەبێت.
سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیاو زانیاری راشیگەیاند: پڕۆسەی بی ئەلیكترۆنی كردنی لیستی مووچە لە ماوەی داهاتوو تەواو دەبێت و كاری پێ دەكرێت، گوتیشی: ئەو سیستەمانە بەرنامە دەكەین كە لەسەر بنەمای داتای بایۆمەتری هاتوون، پەنجەرەی تایبەتی ئەلیكترۆنی بۆ یەكەی ژمێریاری هەر وەزارەتێك دەكەینەوە ،بۆیە دوای ئەوە بە قەڵەم و لیست و وەرەقە ئیش ناكەین و هەمووی ئەلیكترۆنی دەبێت، كاتێك فەرمانگەیەك لیستێكی تەواو كردووە لە هەمان كاتدا لە گەنجینەش ئەو لیستە بوونی دەبێت و بەردەوامیش گۆڕانكاریەكان تازه دەبنەوە.
ئەو باس لە لایەنە باشیەكانی ژمێریاری ئەلیكترۆنی دەكات و دەڵێت: دەتواندرێت بۆ هەر فەرمانبەرێك حیسابێكی ئەلیكترۆنی بكرێتەوە، بۆنمونە فەرمانبەرێك حەواڵەی هەبێت لە گەڵ كۆمپانیاكانی مۆبایل یان بانكەكان لە ناوخۆ بێت یان لە دەرەوە ئەوە ئەو فەرمانبەرە دەتوانێت مووچەكەی راستەوخۆ بگوازێتەوە سەر ئەو حیسابە ئەلیكترۆنیە، لایەنی تری باشیشی هەیە كە بەكار كەوت ئەوكات دەردەكەوێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
