سه‌قاناسى مه‌ترسیه‌كێ ئاشكه‌را دكت..ئه‌گه‌ریێ دروستبونیا لافاوێ هه‌یه
SNN:
به‌شی پێشبینیه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوله‌رزه‌زانیی هه‌رێم پێشبینی بارانبارینی به‌لێزمه ده‌كات له‌هه‌رێم و ئاشكراشیده‌كات، “له‌شه‌وی دوشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه له‌ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژئاوای هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم بارانبارین و كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد ڕوو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاویش هه‌یه”.
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ SNN نێردراوه تێیدا هاتوه ((له‌ئه‌نجامی زنجیره‌ی ئه‌و ناجێگیریه‌ی كه له‌كه‌شی ناوچه‌كه‌مان به‌رده‌وامی هه‌یه, پێشبینی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانبارینی زۆر ده‌كرێت بۆ سه‌ر هه‌رێم كه كاریگه‌ری هه‌ردوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سور درێژده‌بێته‌وه بۆسه‌ر ناوچه‌كه)).
جه‌ختیشیكرده‌وه، “بارانبارین له‌شه‌وی دوشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه له‌ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژئاوای هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات ڕۆژی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم بارانبارین ده‌بێت”.
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان، “ماوه‌ی مانه‌وه‌ی كاریگه‌ری بارانبارین له‌سه‌ر ناوچه‌كانی سنوری پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆك زیاتره هه‌روه‌ها مه‌ترسی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له‌م دوو پارێزگایه زیاتره، به‌هۆی شه‌سته باران و باران بارینی به‌لێزمه”.
هه‌روه‌ك هاوڵاتیانی هه‌رێمیش ئاگادارده‌كاته‌وه، “له‌گه‌ڵ بارانبارین، بارسته هه‌وایه‌كی فێنك و نیمچه سارد ڕوو له‌ناوچه‌كه‌مان ده‌كات له‌گه‌ڵ بارانیش هه‌وره تریشقه‌ش دروستده‌بێت، خێرایی (با)ش كه‌مێك چالاكده‌بێت هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی ته‌رزه ده‌بارێت, ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش كاریگه‌ریه‌كه‌ی به‌لاوازیی له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم هه‌ر ده‌مێنێته‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
