كۆمسیۆنێ بڕیاره‌ك لسه‌ر چاڤدێرێن هه‌لبژارتنان ده‌ركر
PUKmedia :
بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، كۆمسیۆنی ژماره‌ی چاودێری ناوخۆ و ده‌ره‌كییه‌كان زیاتر ده‌كات.
كه‌ریم ته‌میمی وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند: چاودێرانی ناوخۆ و ده‌ره‌كیی، به تایبه‌تی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رخستنی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت.
كه‌ریم ته‌میمی وتیشی: كۆمسیۆن له ماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندی به یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی و رێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی و ژماره‌یه‌ك باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان له شاری به‌غداد كردووه، به مه‌به‌ستی ناردنی چاودێری زیاتر بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، له 12ی ئه‌م مانگه‌دا.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
