كاریگهريا كێشانا جگارێ لسهر پێستى
وێستگە ستایل-
ئهو كهسانهی جگهره دهكێشن ئهوه كاریگهریهخراپهكانی لهسهر جهسته و تهندروستیان ڕاستهوخۆ ڕهنگ دهداتهوه، بهڵام دهبێت كێشانی جگهره چی لهپێست بكات؟
پێگەی “دەیلی مەیل” ی بەریتانی پوختەی ئەو توێژینەوەیەی بڵاوكردەوە كە لە زانكۆی بریستۆڵ ی بەریتانی ئەنجامدراوە و تیایدا ئەوە هاتوە ” نیكۆتین نەك تەنها زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت بەڵكو كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر شێوە و دەركەوتنی مرۆڤ”
ئەم توێژینەوەیە لەسەر چەند دوانەیەك لە پیاوان و خانمان ئەنجامدراوە بەشێكیان جگەرە كێش بوون و بەشێكی دیكەیان جگەرە كێش نەبوون و 500 كەس دەستنیشان كران بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی هەڕەمەكی ئەوانە هەڵبژێرن كە سەرنجڕاكێشت بەلایانەوە.
لە كاتی بەراورد كردن و هەڵبژاردنی دوانەكان %70 ی ئەو كەسانەی جگەرەیان نەدەكێشا هەڵبژێردران وەك خاوەن ڕوخسارێكی جوان لە چاو ئەو كەسانەی جگەرەیان دەكێشا .
زاناكان هۆكاری ئەم حاڵەتەیان زۆر بە ساددەی لێكداوەتەوە بۆ ئەوەی نیكۆتین سوڕی خوێن ناچالاك دەكات و وا دەكات جۆرێك ئەنزیم لەناو لەشدا دروست بكرێت كۆلاجینی ناو پێست كەمبكاتەوە و لەبەر ئەوەیە ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن شێوەیان پیرتر دەردەكەوێت لەچاو ئەو كەسانەی جگەرە ناكێشن”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
