نێچیرڤان بارزانی و برێت مه‌كگۆرگ قۆناغا پشتى هەلبژارتنان گوتۆبێژ دكن
رووداو – هەولێر
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شەڕی دژی داعش کۆبوونەوە و تاوتوێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و قۆناخی دوای هەڵبژاردنیان کرد.
رۆژی دووشه‌ممه 14-5-2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برێت مه‌كگۆرگ، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ریان كرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دیموكراسیه‌ی ئه‌نجامیان دا، به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان پێشوازییه‌كی زۆری لێكرا، به پێویستیشیان زانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌كده‌نگ له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه براوه‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن رۆڵێكی كاریگه‌ریان له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق هه‌بێت و په‌رله‌مانتاره‌كانیان جه‌خت له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به رێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كه كرد كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق، زۆر زیاتر بوو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه كرد، كه ده‌بێ لایه‌نه براوه عێراقی و كوردستانییه‌كان دانوستاندنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌ستپێبكه‌ن به شێوه‌یه‌ك پرۆژه‌ی سیاسی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و دیدی بۆ ئێستا و داهاتووی عێراق هه‌بێت و لایه‌نه كوردییه‌كانییه‌كانیش به جه‌ختكردنه‌وه له مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رۆڵێكی كاریگه‌ریان تیادا هه‌بێت.
تاوتووێكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
